کازم ساهیر دوو ئاهەنگ لە سعودیە دەگێڕێت

11-05-2022
پەسار فایەق
نیشانەکردن کازم ساهیر شیرین عەبدلوەهاب
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کازم ساهیر، هونەرمەندی عێراقی، بڕیارە دوو ئاهەنگ بۆ هۆگرانی لە هەردوو شاری ریاز و جەدەی سعودیە بگێڕێت.
 
سبەی پێنجشەممە 12-5-2022، یەکەم ئاهەنگی ساهیر لە شاری جەدە بەڕێوەدەچێت و گوڵبژێرێک لە گۆرانییە کۆن و نوێیەکانی دەکاتە یادەوەری بۆ هۆگرانی.
 
ئەو گۆرانیبێژە کە لە نێو هۆگرانیدا بە 'قەیسەر' دەناسرێت، دووەم ئاهەنگی لە رۆژی هەینی 13-5-2022 لە ریازی پایتەختی سعودیە سازدەکرێت.
 
کازم ساهیر، لە سێیەم رۆژی جەژنی رمەزاندا، ئاهەنگێکی لەگەڵ شیرین عەبدلوەهاب، هونەرمەندی میسری لە ئیمارات سازکرد.
 
ساهیر، لە ماوەی رابردوودا بەهۆی کۆچی دوایی عروبە ساهیر، هاوژینی یەکەمی و دایکی دوو کوڕەکەی، گەشتە هونەرییەکەی لە ئەمریکا و کەنەدا هەڵوەشاندەوە کە هەشت ئاهەنگی لەخۆگرتبوو و تەنیا دوو ئاهەنگی سازکرد.
 
ئەو هونەرمەندە لە دوایین ئاهەنگی لە ئەمریکا کە لە هیۆستن بەڕێوەچوو، هەردوو نەوەکەی سەنا و ئایە لەسەر شانۆ دەرکەوتن و لەگەڵ ئەودا گۆرانییان پێشکێشکرد.
 
کازم ساهیر، لە 8-5-2022 ئاهەنگێکی دیکەی لە ریاز بەبۆنەی جەژنی رەمەزان سازکرد و زیاتر لە حەوت هەزار کەس ئامادەی ئاهەنگەکە بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە