حوسێن حەبەش: ئەرکە ئازار و خۆشییەکانی گەلەکەم بگەیێنم

01-02-2025
هێمن عەبدوڵڵا
حوسێن حەبەش، شاعیری کورد
حوسێن حەبەش، شاعیری کورد
نیشانەکردن حوسێن حەبەش
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لەنێو ئەوانەی لە ئەڵمانیا جووڵانەوەی ئەدەبیی کوردی دەشۆپێنن، حوسێن حەبەش ناوێکی ناسراوە. قەڵەمێکی بە بڕشت و هەستێکی کوردانەی ناسکی هەیە. 
 
حوسێن حەبەش، شاعیری ناوداری کورد لە عەفرین، میوانی دیاسپۆرا بوو، باسی ژیان و بەرهەمەکانی کرد و رایگەیاند، بڕیاری داوە تەنیا بە زمانی کوردی بنووسێت.
 
شاعیری ئاماژەی بەوەکرد، سەرەتا بە عەرەبی دەینووسی، بەڵام دواتر بڕیاری دا تەنیا بە کوردی بنووسێت، چونکە زمانی دایکە.
 
سەبارەت بە بەرهەمەکانی، حوسێن حەبەش گوتی: "سەرەڕای زۆری بەرهەمەکانم، تاوەکو ئێستا بۆ نزیکەی 35 زمانی جیهانی وەرگێڕدراون و لە زیاتر لە 150 ئەنتۆلۆژیای نێودەوڵەتیدا بڵاوکراونەتەوە". 
 
گوتیشی: "خەڵاتی یەکێتیی نووسەرانی بۆسنە و هەرسکم پێبەخشراوە، پێشتر نووسەرە ناودارەکانی وەک مەحموود دەروێش و خوان گۆیتیسۆلۆ وەریانگرتووە".
 
سەبارەت بە عەفرین، شاعیر کەمپەینێکی نێودەوڵەتی رێکخست و توانی زیاتر لە 10 هەزار واژۆی نووسەران و رووناکبیرانی جیهان کۆبکاتەوە بۆ پشتگیریکردنی شارەکەی.
 
حەبەش، جەختی لەوەکردەوە، وەک شاعیرێکی کورد، تەنیا شاعیر نییە، بەڵکو نوێنەری میللەتەکەشیەتی و دەڵێت "ئەرکی منە ئازار و خۆشییەکانی گەلەکەم بگەیێنم".
 
سەبارەت بە بەشداریکردن لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکان، حەبەش رایگەیاند: "تەنیا بەو مەرجە بەشداریی دەکەم کە وەک نووسەرێکی کورد و کوردستانی ناوم بنووسرێت، نەک وەک نووسەرێکی سووری یان تورکی".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە