Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان30-05-2026

بەرپرسانی ئەمنیی ئەمریکا: وڵاتەکەمان سەلامەت دەبێت، وەرن و چێژ لە یارییەکانی مۆندیال ببینن

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی بڵاوکردنەوە

30-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

راپۆرتی پزیشکیی تره‌مپ؛ "تەندروستیی نایابە و دڵی 14 ساڵ گەنجترە"
جیهان30-05-2026

راپۆرتی پزیشکیی تره‌مپ؛ "تەندروستیی نایابە و دڵی 14 ساڵ گەنجترە"

سەیران پاپۆ بۆ پەرلەمانی شلیسفیگ هۆڵشتاینی ئەڵمانیا خۆی بەربژێر دەکاتەوە
جیهان30-05-2026

سەیران پاپۆ بۆ پەرلەمانی شلیسفیگ هۆڵشتاینی ئەڵمانیا خۆی بەربژێر دەکاتەوە

عەتا سەمەدی شۆفێری نموونەیی پاسە لە ئەڵمانیا، مریشک دەفرۆشێ و دەنگێکی خۆشیشی هەیە
جیهان30-05-2026

عەتا سەمەدی شۆفێری نموونەیی پاسە لە ئەڵمانیا، مریشک دەفرۆشێ و دەنگێکی خۆشیشی هەیە

رووداو دیجیتاڵ

"ئەمریکا سەلامەت دەبێت، وەرن و چێژ لە یارییەکانی یارییەکانی مۆندیال ببینن،" ئەمە ئەو پەیامەیە بەرپرسانی ئاسایش و پۆلیسی ئەمریکا لەڕێگەی رووداوەوە بۆ جیهانی دەنێرن، لە کاتێکدا رووداوە بەردەوامەکانی تەقەکردن لە ئەمریکا نیگەرانیی دروستکردووە و هۆتێلەکان دەڵێن، داواکارییەکانی گرتنی ژوور لەئاست چاوەڕوانییەکاندا نەبوون.

رووداو پرسیاری لە دەیڤد سیرۆتۆویس، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی مۆندیالی 2026 لە پۆلیسی ویلایەتی نیوجێرزی کرد، تاوەکو چەند بەڕاستی ئامادەن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کردەی تیرۆریستی تاکەکەسیی ناسراو بە "گورگی تەنیا؟"

لە وەڵامدا سیرۆتۆویس گوتی، "تیرۆریزمی گورگی تەنیا؟ بە دڵنیاییەوە. تاوەکو ئەمڕۆ هیچ هەڕەشەیەکی باوەڕپێکراو لەئارادا نییە. ئێمە لەگەڵ هاوبەشە فیدراڵییەکانمان بەردەوامین لە چاودێریکردنی هەر هەڕەشەیەکی باوەڕپێکراو. دووبارەی دەکەمەوە، تاوەکو ئەمڕۆ هیچ هەڕەشەیەکی باوەڕپێکراو نییە. لە ئامادەباشیی تەواوداین و بە تەواوی ئامادەین کار لەسەر هەر زانیارییەکی هەواڵگری بکەین کە پێمان بگات. ئەگەر سەیری مەترسیی گورگی تەنیا بکەین، کارمان ئەوە دەبێت کە ئامانجە لاوازەکان، وەک هۆتێلێک، بکەینە ئامانجێکی قورس و پارێزراو، بۆ ئەوەی نەبێتە شوێنێکی لەبار بۆ هێرشبەرێکی گورگی تەنیا."

تیمی رووداو چووە نیوجێرزی، ئەو ویلایەتەی میوانداریی 8 یاریی مۆندیال دەکات، بە یاریی کۆتاییشەوە. تیمەکەی رووداو لەوێ، چووە ناو ئەو ناوەندە گەورەیەی بۆ دابینکردنی ئاسایشی مۆندیال ئامادە کراوە؛ لەڕێگەی ژمارەیەک شاشەوە 400 ناوەندی پۆلیس و ئاسایشی سەر بە 12 ئاژانسی جیاواز لەگەڵ 17 هەزار رێکخراوی کەرتی تایبەت، زانیاری ئاڵوگۆڕ دەکەن.

رۆبێرت گۆڵت، رێکخەری فیفا لە پۆلیسی نیویۆرک (NYPD) بە رووداوی راگەیاند، "ناوەندێکی هەواڵگریی بەهێزمان هەیە کە چاودێریی هەموو ئەو زانیارییانە دەکات کە بڵاو دەبنەوە. هەر زانیارییەکی هەواڵگری پێمان بگات و پێویستی بە هەڵوێست بێت، پلانمان هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵی."

درۆن یەکێکە لە مەترسییەکان و حکومەتی فیدراڵی زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلاری تەنیا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشەیە تەرخان کردووە.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی مۆندیالی 2026 لە پۆلیسی ویلایەتی نیوجێرزی دەڵێت، "ئێستا ستراتیژیی کەمکردنەوەی مەترسییەکانمان لە هەموو شوێنەکان هەیە. ئەمە هێزێکی ئەرکی فیدراڵییە و پۆلیسی ویلایەتی نیوجێرزیشیان لەگەڵە، بۆ بەرپەرچدانەوەی درۆنە مەترسیدارەکان لە هەر شوێنێک بێت."

یەکێک لە ئاڵنگارییەکان گواستنەوەی خەڵک دەبێت. بۆ سەیرکردنی یارییەکان، چاوەڕێ دەکرێت نزیکەی 80 هەزار کەس بچنە نێو یاریگا، بەڵام کەرتی گواستنەوەی گشتیی نیوجێرزی دەڵێت، رۆژانە ناتوانن زیاتر لە 40 هەزار تیکت دابین بکەن.

ئامادەبووانی یاریگا سەرکردەکانی جیهانیش لەخۆدەگرێت. رووداو لەگەڵ نوێنەری سیکرێت سێرڤس قسەی کرد، ئەو ئاژانسەی تایبەتە بە پاراستنی سەرۆکی ئەمریکا و سەرکردەکانی جیهان کاتێک دێنە ئەمریکا.

لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی، ئایا جامی جیهانی چ ئاڵنگارییەکی جیاواز دروست دەکات، بۆ نموونە ئەگەر بەراورد بکرێ بە یاریی 'سوپەر بۆڵ'؟ کرەیگ مارێش، لێپرسراوی نووسینگەی نیوارک لە سیکرێت سێرڤسی ئەمریکا بە رووداوی گوت، "سەرەتا دەتوانم بڵێم، لێرەدا باسی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک دەکەین. بەڵێ، 82 هەزار کەس لەناو یاریگاکەدا ئامادە دەبن، بەڵام ئەو خەڵکەی لە  فێستیڤاڵەکانی هاندەرانن و ئەو ژمارە زۆرەی خەڵک کە روو لەو ناوچەیە دەکەن، وادەکات ئێمە پلانی هەموو ئەگەرەکان دابنێین. ئێمە ژینگەیەکی ئارام و پارێزراو بۆ ئەو کەسانە دابین دەکەین کە دەیانپارێزین، وەک سەرۆکی وڵاتان و سەرۆکی حکومەتەکان، هەروەها بۆ میوانەکان و هەوادارانیش، تاوەکو هەمووان کاتێکی خۆشیان هەبێت."

مۆندیال نزیکەی دوو هەفتەی دیکە دەستپێدەکات و داهاتی ئەم رووداوە گەورە وەرزشییەی جیهان بۆ ئەمریکا چاوەڕێ دەکرێت لە 17 ملیار دۆلار زیاتر بێت. یاریگایەکی نیوجێرزی بۆ یاریی کۆتایی تەرخان کراوە، کە رۆژی 19ی تەممووز دەکرێت و چاوەڕوان دەکرێت زیاتر لە سێ ملیار بینەری لە جیهاندا هەبێت.