رووداو دیجیتاڵ
سەیران پاپۆ، ژنێکی دیاری کوردە لەنێو سیاسەتی ئەڵمانیا، لە ساڵی 2022ەوە ئەندامی پەرلەمانی ویلایەتی شلیزفیگ هۆڵشتاینی ئەڵمانیایە، بۆ هەڵبژاردنی ساڵی داهاتووی ئەو ویلایەتە جارێکی دیکە بەربژێری پارتی کریستیان دیموکراتە بۆ پەرلەمانی ویلایەتەکە.
ئەو ژنە چالاکەی کورد لە ئەڵمانیا رۆڵێکی دیاری هەبووە لە لۆبیکردن بۆ کورد لە ئەڵمانیا و توانیویەتی زمانی کوردی لە زانکۆی کیل بچەسپێنێت.
پاپۆ دەیەوێت لە خەباتکردنی بۆ زمانی کوردی و ناسنامەی کوردی بەردەوام بێت؛ بۆ چالاکییەکانی و هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوو، داوای پشتیوانیی دیاسپۆرای کوردستانیانی ئەڵمانیا دەکات.