رووداو دیجیتاڵ
بەپێی بەڵگەنامەیەکی پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا کە دەست زنار شینۆ، پەیامنێری رووداو کەوتووە، کێشە یاسایی و کارگێڕییەکانی یەکگرتنەوەی خێزان بۆ ئەو وڵاتە زیاد بوون و حکومەتی ئەو وڵاتە رێکارەکانی تووندتر کردووەتەوە. ئەمەش بووەتە هۆی درێژبوونەوەی کاتی پێدانی ڤیزا، هەروەها بۆ ئەوانەی مافی پاراستنی لاوەکییان هەیە، لە ساڵی 2025ـەوە راگیراوە.
ماوەی چاوەڕوانی بۆ وەرگرتنی ژوان لە کۆنسووڵخانەی هەولێر گەیشتووەتە یەک ساڵ، لە باڵیۆزخانەی بەغدا زیاتر لە سێ مانگە، لە تاران 10 مانگ، لە ئیستەنبووڵ سێ مانگ و لە ئەنقەرە بۆ هاوسەران زیاتر لە یەک ساڵە.
بەهۆی دۆخی ناوچەکەوە، کارکردن لە کۆنسووڵخانەکانی هەولێر و تاران سنووردار کراوە و راییکردنی ئاسایی مامەڵەکانی ڤیزا راگیراوە. ئێستا نووسینگەکانی رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ لە هەولێر و ئیستەنبووڵ داواکارییەکان وەردەگرن.
ئاماری ئەو ڤیزایانەی لە ساڵانی 2025 و 2026 دراون بەم شێوەیە بووە:
ڤیزای هاوسەر
رۆژئاوای کوردستان و سووریا: 9,861 ڤیزا
هەرێمی کوردستان و عێراق: 2,504 ڤیزا
رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران: 2,517 ڤیزا
باکووری کوردستان و تورکیا: 1,821 ڤیزا
ڤیزای هێنانی منداڵان
رۆژئاوای کوردستان و سووریا: 7,801 منداڵ
هەرێمی کوردستان و عێراق: 2,222 منداڵ
رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران: 1,309 منداڵ
باکووری کوردستان و تورکیا: 1,107 منداڵ



