Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان14-12-2024

زانیاریی نوێ لەبارەی ئەو دوو گەنجە کوردەی لە فەرەنسا کوژران

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەڵات رێبوار

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

هەڵات رێبوار

رۆژی بڵاوکردنەوە

14-12-2024

بابەتی پەیوەندیدار

داهاتووی ئاو؛ وڵاتە زیرەکەکان چۆن مامەڵە لەگەڵ هەموو دڵۆپێکدا دەکەن
جیهان31-05-2026

داهاتووی ئاو؛ وڵاتە زیرەکەکان چۆن مامەڵە لەگەڵ هەموو دڵۆپێکدا دەکەن

ماکرۆن: هیچ پاساوێک بۆ بەردەوامیی گرژییەکانی باشووری لوبنان نییە
جیهان31-05-2026

ماکرۆن: هیچ پاساوێک بۆ بەردەوامیی گرژییەکانی باشووری لوبنان نییە

تۆم باراک وەک نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ عێراق و سووریا دەستنیشانکرا
جیهان31-05-2026

تۆم باراک وەک نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ عێراق و سووریا دەستنیشانکرا

رووداو دیجیتاڵ 

لە فەرەنسا ئەمڕۆ کەسێک بە گوللـە هێرشی کردە سەر خەڵک و پێنج کەسی کوشت، کە دووانیان کۆچبەری کوردن و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن.
 
بەپێی میدیاکانی فەرەنسا، بکوژەکە گەنجێکی تەمەن 22 ساڵە، دوای ئەوەی تاوانەکەی کردووە، خۆی رادەستی پۆلیس کردووە و دانی بەوەدا ناوە ئەو گوللـەی لە خەڵک داوە.
 
رەنج پشدەری، چالاکوانی مافی مرۆڤ بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند "دووان لەو کەسانەی کوژراون کۆچبەری کوردن و، خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن، ناویان محەممەد و هادییە."
 
لەکاتێکدا راستەوخۆ بۆ بووڵتەنی کۆڕۆژ قسەی دەکرد، رەنج پشدەری پەیوەندیی بە کەسێکەوە کرد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، وێنە و ڤیدیۆی کوژراوەکانی بۆ ناردن بۆ ئەوەی دەستنیشانی بکەن ئایا ئەو کەسەی کوژراوە برای ئەوانە یان نا، لە ئەنجامدا دەرکەوت، کوژراوەکە برایەتی.
 
بەگوتەی رەنج پشدەری ئەو دوو گەنجە، لە یۆنان بوون، چەند مانگێکە روویان کردووەتە جەنگەڵی دانکیغ لە فەرەنسا بۆ ئەوەی دواتر رووبکەنە بەریتانیا. 
 
چالاکوانەکە لە زاری شاهێدحاڵەکانەوە باسی لەوە کرد "ئەو دوو کەسە ماوەیەکی زۆر جەستەیان گەرم بووە و زیندوو بوون، بەڵام نەگوازراونەتەوە و تائێستاش واتا چەند کاژێرێک دوای رووداوەکە، تەرمەکانیان هەر لە جەنگەڵەکەدا ماوەتەوە."
 
میدیای فەرەنسی دەڵێ "ئێوارەی ئەمڕۆ کەسێک چووەتە بنکەی پۆلیس و گوتوویەتی ئەو بکوژی پێنج کەسەکەیە، کە لەنێویاندا دووانیان کارمەندی ئاسایش و دووانەکەی دیکە کۆچبەرن."
 
ماڵپەڕی لو پاغیزیێنی فەرەنسی دەڵێ بکوژەکە گەنجێکی تەمەن 22 ساڵە، دوای خۆبەدەستەوەدانی، پێنج چەک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزراونەتەوە.
 
هێشتا نە پۆلیس و نە میدیاکانی فەرەنسا، زانیاریان لەبارەی هۆکار و پاڵنەرەکانی تاوانەکە ئاشکرا نەکردووە.