رووداو دیجیتاڵ
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا رۆژی یەکشەممە رایگەیاند، دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رێککەوتوون لە شاری نیویۆرک کۆببنەوە.
زیلینسکی گوتی: "کەمێک لەمەوبەر لەگەڵ سەرۆک دۆناڵد ترەمپ قسەم کرد. گفتوگۆیەکی گرنگ بوو و تاوتوێی زۆر بابەتمان کرد. رێککەوتین لەسەر ئەوەی لە نیویۆرک کۆببینەوە و ئەم کۆبوونەوەیە دەکرێت زۆر شت بگۆڕێت."
سەرۆکی ئۆکراینا لە لێدوانەکەیدا ئاماژەی بە وادەی دیاریکراوی ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە نەکرد.
کو ئێستا هیچ لێدوانێک لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە لەبارەی ئەم کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوە نەدراوە، ئەوەش لە کاتێکدا دێت کە واشنتن هەوڵدەدات دانوستاندنی نوێ لە نێوان رووسیا و ئۆکراینادا دەست پێ بکات.
لە ماوەی رابردوودا دانوستاندنەکانی ئاشتی بە سەرپەرشتیی ئەمریکا تووشی چەقبەستوویی ببوون، بەتایبەت دوای ئیدارەی ئەمریکا سەرنجەکەی بە شێوەیەکی سەرەکی گواستەوە بۆ سەر جەنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
لە چەند مانگی رابردووشدا، مۆسکۆ و کیێڤ هێرش و بۆردوومانی دوولایەنەی دوورمەودایان بۆ سەر پێگەکانی یەکدی بە شێوەیەکی بەرچاو چڕکردووەتەوە.



