رووداو دیجیتاڵ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند ئامادەیە ئەم هەفتەیە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ مەسعود پزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران کۆببێتەوە.
ترەمپ بە کەناڵی فۆکس نیوزی گوتووە ئێستا سێ بژاردەی لەبەردەمە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران؛ سڕنەوەی وڵاتەکە، داڕمانی ئابوورییەکەی یان گەیشتن بە رێککەوتن.
ترەمپ دەڵێ ئێستا پرسیارەکەم ئەوەیە " کەی بەتەواوی ئێران دەتەقێنمەوە"، بۆیە باشترە ئێران رەفتاری باش بکات.
ترەمپ جەختی لەوە کردووەتەوە نزیکە لەوەی لەبارەی ئێرانەوە بڕیار بدات، دەشڵێت " بەم زووانە رووداوی زۆر گەورە روودەدەن."
لەبارەی دۆخی یەمەن و دەریای سوورەوە، ترەمپ بە فۆکس نیوزی گوتووە، " ئەمریکا لە پەیوەندیی بەردەوامدایە لەگەڵ حووسییەکان، ئەوانیش رازی بوون دژی ئەمریکا نەجەنگن."



