Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بەرگی کتێبەکەی جیڵ بایدن.

بەرگی کتێبەکەی جیڵ بایدن.

جیهان01-06-2026

هاوژینی بایدن بیرەوەرییەکانی بڵاودەکاتەوە: لە دیبەیتێک دا وامزانی جەڵتە لێیداوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ01-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەریتانیا بە فەرمی رایگەیاند؛ ساڵی داهاتوو بە ژیریی دەستکرد تەمەنی کۆچبەران دەستنیشان دەکرێت
جیهان01-06-2026

بەریتانیا بە فەرمی رایگەیاند؛ ساڵی داهاتوو بە ژیریی دەستکرد تەمەنی کۆچبەران دەستنیشان دەکرێت

تۆم باراک: کاتێک دۆناڵد ترەمپ قسە دەکات دۆست و دووژمن گوێی لێدەگرن
جیهان01-06-2026

تۆم باراک: کاتێک دۆناڵد ترەمپ قسە دەکات دۆست و دووژمن گوێی لێدەگرن

یۆنان مافی پەنابەریی هەزاران کۆچبەری سووری و ئەفغانی هەڵدەوەشێنێتەوە
جیهان01-06-2026

یۆنان مافی پەنابەریی هەزاران کۆچبەری سووری و ئەفغانی هەڵدەوەشێنێتەوە

رووداو دیجیتاڵ

بڵاوبوونەوەی بەشێک لە کتێبی یادەوەرییەکانی جیڵ بایدن، هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، [کە بڕیارە 02-06-2026 تەواوی کتێبەکە بڵاوبکرێتەوە']، لێشاوێک لە گرژیی سیاسی و ناکۆکیی نوێی لە واشنتن دروستکردووەتەوە. جیڵ بایدن ئاشکرای دەکات لە کاتی دیبەیتە مێژووییەکەی حوزەیرانی 2024ـدا، کە تێیدا جۆ بایدن لە بەرامبەر دۆناڵد ترەمپدا شکستی هێنا، ترسی ئەوەی هەبووە هاوژینەکەی لەسەر شانۆ جەڵتە لێیدابێت. لە بەرامبەردا، ترەمپ بە تووندی وەڵامی دایەوەو بە "هاوژینی خراپ" تۆمەتباری کرد، چونکە لە ستۆدیۆکە نەچووەتە پاڵی بۆ یارمەتیدانی.

یادەوەرییەکانی جیڵ بایدن بە ناوی دیمەنێک لە باڵی رۆژهەڵاتەوە (View From the East Wing)  ململانێ کۆنەکانی نێوان دیموکراتەکان و کۆمارییەکانی لەسەر پرسی تەمەنی جۆ بایدن و تەندروستییەکەی زیندوو کردووەتەوە، هاوکات نهێنیی نوێی لەسەر پشتپەردەی کشانەوەی جۆ بایدن و پەیوەندییە خێزانی و سیاسییەکانی ئاشکرا کردووە.

ترس لە جەڵتە و پشتپەردەی دیبەیتی 2024

خانمی یەکەمی پێشووی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەرنامەی (CBS News Sunday Morning) و لە کتێبەکەشیدا، باس لەو کاتە دەکات، کە سەیری دیبەیتە تەلەڤزیۆنییەکەی حوزەیرانی 2024ـی نێوان هاوژینەکەی و دۆناڵد ترەمپی کردووە لە ژووری چاوەڕوانیی نزیک ستۆدیۆکە. 

جیڵ بایدن دەڵێت: "من ترسام، چونکە پێشتر و لەو کاتەوەش هەرگیز جۆم بەو شێوەیە نەبینیبوو. نەمدەزانی چی روویداوە. لە کاتی سەیرکردنیدا، بیرم کردەوە: ئەو خەریکە جەڵتە لێی دەدات. ئەوە منی تامردن ترساند."

لەو دیبەیتەدا، جۆ بایدن کە تەمەنی 81 ساڵ بوو، زمانی تەتەڵەی دەکرد، بە دەمی کراوەوە سەیری دەوروبەری دەکرد و سەرەداوی بیرکردنەوەکانی لەدەستدەدا کاتێک هەوڵیدەدا وەڵامی رکابەرە کۆمارییەکەی بداتەوە. جیڵ لە کتێبەکەیدا دەڵێت: "لەو دیبەیەتەدا، جۆ خۆی ون کرد. جەوهەری خۆی لەدەستدا. لە ناخەوە قسەی نەدەکرد. رکابەرەکەی زیاتر لە سەد جار درۆی کرد."

ئەوەی لەو کاتەدا و دوای دیبەیتەکە پێشکەشکرا، داپۆشینی دۆخەکە بوو بە شێوەیەکی پێچەوانە. جیڵ بایدن لەبەردەم جەماوەردا رووی لە بایدن کردو گوتی: "جۆ، تۆ کارێکی زۆر نایابت کرد. وەڵامی هەموو پرسیارەکانت دایەوە و هەموو راستییەکانت دەزانی."

جێل بایدن لە کتێبەکەی باسی کردووە، کاتێک لە هۆڵەکە چوونە دەرەوە، جۆ بایدن بە چرپەوە لێی پرسی: "من بەڕاستی کارەکەم تێکدا، وایە؟" جیڵیش بە چرپەوە پێیگوتەوە: "بەڵێ، تێکتدا." جۆ لێی پرسی ئایا حەبی خەو یان شەربەتی کۆکەی کۆداینی بە هەڵە خواردووەتەوە، کە بووەتە هۆی ئەو بارودۆخە.

هێرشی تووندی ترەمپ: "هاوژینی باش وا ناکات"

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، رۆژی هەینی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ترووس سۆشیاڵ) هێرشی تووندی کردە سەر جیڵ بایدن و بەوە تۆمەتباری کرد، کە هاوژینێکی باش نییە.

ترەمپ نووسی: "جیڵ بایدن ئێستا لەوێیە و دواجار دان بەوەدا دەنێت کە نەیزانیوە چی بەسەر 'جۆی خەواڵوودا' هاتووە لە کاتی دیبەیتە سەرنجڕاکێش و ئاست بەرزەکەماندا لە ساڵی 2024. ئەو گوتی پێیوابووە هاوژینەکەی تووشی جەڵتە بووەو چەندین شتی زۆر خراپی دیکە، بەڵام هەرگیز راینەکردە سەر شانۆ بۆ یارمەتیدانی هاوژینەکەی، وەک چۆن هەر هاوژینێکی باش دەیکات."

ترەمپ پێداگریی کرد، ئاستی نایابی خۆی بووەتە هۆی رووخانی بایدن و گوتی: "تاکە شت کە ئاماژەی پێ نەکرد ئەوە بوو، کە من چەندە باش قسەم دەکرد پێش رووخانی تەواوی ئەو. بە سادەیی، ئەو لە ترسا خنکا."

شێرپەنجەی بایدن و رەخنە لە پزیشکانی کۆشکی سپی

نزیکەی ساڵ و نیوێک دوای بەجێهێشتنی کۆشکی سپی و رووکردنە ژیانێکی بێدەنگ لە ویلایەتی دێلاوێر، جیڵ بایدن ئاشکرای دەکات، تەنیا چوار مانگ دوای بەجێهێشتنی کۆشکی سپی، جۆ بایدن تووشی شێرپەنجەی پڕۆستاتی قۆناخی چوارەم بووە، کە بۆ ئێسکەکانی گواستراوەتەوە.

جیڵ بایدن رەخنەی لە پزیشکانی کۆشکی سپی گرت کە نەخۆشییەکەیان لە کاتی خۆیدا نەدۆزیوەتەوە و رایگەیاند، پزیشکەکان پشتیان بە رێنماییەکانی کۆمەڵەی یورۆلۆژی ئەمریکی بەستبوو، کە دەڵێت پیاوانی سەروو 70 ساڵ پێویستیان بە پشکنینی خوێنی (PSA) نییە، چونکە شێرپەنجەیەکی هێواش گەشەسەندووە. جیڵ دەڵێت: "پێموایە چاودێرییەکی نایابمان لە کۆشکی سپی هەبوو، بەڵام بە جۆرێک لە جۆرەکان ئەوە پشتگوێ خرا."

کاتێک پرسیاری لێکرا ئایا لەبارەی تەندروستیی هاوژینەکەیەوە نیگەرانە، بایدن گوتی: "من نازانم ئایا وشەی نیگەران گونجاوە یان نا، بەڵام پێموایە من هەمیشە بەئاگا و وریام."

جیڵ بایدن ئەو دەنگۆیانەشی رەتکردەوە کە لە ماوەی سەرۆکایەتیدا نیشانەی تێکچوونی دەروونی یان عەقڵی لە جۆ بایدندا بینیبێت و گوتی: "بێگومان ئەو تەمەنی هەڵدەکشا؛ مەبەستم ئەوەیە هەموومان تەمەنمان زیاد دەکات. ئەو هێواش ببووەوە، [سەرۆکایەتی] کارێکی زۆر قورسە و بەخێرایی پیرت دەکات. بەڵام ئەو هەمان جۆ بایدنی دێرین بوو."

پشتیوانی بۆ لێبووردنی هەنتەر 

یەکێک لە بڕیارە هەرە پڕ مشتومڕەکانی جۆ بایدن، پێدانی لێبوردنی فەرمی بوو بە هەنتەری کوڕی، دوای ئەوەی لەسەر دۆسیەی چەک تاوانبار کرا.

جیڵ بایدن گوتی، کە بە تووندی پاڵپشتیی ئەو بڕیارەی کردووەو داوای لە هاوژینەکەی کردووە کوڕەکەی خۆیان ببەخشێت. ئەو دەڵێ: "جۆ لە سەرەتاوە دەیگوت من لێبوەردن بۆ هەنتەر دەرناکەم. بەڵام دواتر وەزارەتی داد گۆڕا. پێمانوابوو پرۆسەکە دادپەروەرانە نەبوو بەرامبەر هەنتەر. کاتێک ترەمپ هەڵبژێردرا، دۆخەکە گۆڕا و دەمانزانی کە ئەو هەنتەر دەکاتە ئامانج. نەماندەتوانی رێگە بدەین کوڕەکەمان بچێتە زیندان بەهۆی تۆمەتێکەوە، کە هیچ کەسێک لەسەری نەچووەتە زیندان."

جۆ بایدن هەروەها لێبوردنی پێشوەختەی بۆ ئەندامانی دیکەی خێزانەکەی دەرکرد لە ترسی ئەوەی لەلایەن ئیدارەی نوێی ترەمپەوە بکرێنە ئامانج. کاتێک پرسیاری لێکرا ئایا خۆی دەترسێت لەوەی دوای بڵاوبوونەوەی ئەم کتێبە لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە بکرێتە ئامانج، جیڵ بایدن گوتی: "ئایا دەترسم؟ نەخێر. جۆ هەموو رۆژێک لەژێر هێرشدایە. پێموانییە شتێک بگۆڕێت."

ململانێ لەگەڵ هاریس و پیلۆسی

ناوی کتێبەکەی جیڵ بایدن (دیمەنێک لە باڵی رۆژهەڵاتەوە) ئاماژەیە بۆ ئەو بەشەی کۆشکی سپی، کە بۆ چەندین دەیە نووسینگەی خانمە یەکەمەکانی ئەمریکای تێدابوو و لەم دواییانەدا لەلایەن ترەمپەوە تێکدرا بۆ دروستکردنی هۆڵێکی نوێی ئاهەنگگێڕان.

بایدن لە کتێبەکەیدا پەژارەی خۆی بۆ تێکدانی باڵەکە نیشان دەدات و دەنووسێت: "لەگەڵ هەموو لێدانێکی شۆفڵەکە، هەستم بە زیان و خەمێکی قووڵ دەکرد. ناوەوەی باڵی رۆژهەڵات [هەناوی] لەبەردەم هەموواندا کراوەبوو، وەک ئاژەڵێکی دەگمەن و بەنرخ کە راو کرابێت و کوژرابێت."

لە کتێبەکەدا، ناوی ترەمپ تەنیا دووجار هاتووە و لە شوێنەکانی دیکەدا تەنیا وەک "ئەوەی پێش هاوژینەکەم" یان "رکابەرەکە" یان "سەرۆکی نوێ" ئاماژەی پێکراوە. لەبارەی میلانیای هاوژینی ترەمپەوە جیڵ نووسیویەتی، میلانیا لە ساڵی 2021ـدا بانگهێشتی چا خواردنەوەی نەکرد، کاتێک خۆی لە ساڵی 2024ـدا بانگهێشتی میلانیای کرد، ئەو رەتیکردەوە. بەڵام جیڵ نامەیەکی فەرمیی دەستنووسی بۆ میلانیا لەسەر مێزەکەی بەجێهێشت و لە دوایین ساتەکانیدا بە پەنجەی لەسەر شوشەی هەڵماویی پەنجەرەکە پەیامێکی نووسی.

کتێبەکە پشتپەردەی کشانەوەی بایدنیش ئاشکرا دەکات. کاتێک جۆ بایدن پەیوەندی بە کامالا هاریس، جێگری خۆیەوە کرد بۆ ئاگادارکردنەوەی لە بڕیاری کشانەوەی، هاریس بە خێرایی داوای کرد دەستبەجێ پاڵپشتیی خۆی بۆ رابگەیەنێت، هۆشداریدا کە هەر دواکەوتنێک دەرفەت بۆ "ئاشووب" دەڕەخسێنێت لەلایەن دیموکراتەکانی دیکەوە. هاریس پێیگوت: "من ئێستا دەمەوێت. دەتوانیت بەم زووانە بیکەیت؟ بۆ نموونە لە ماوەی بیست خولەکدا؟" لەو کاتەدا جیڵ ژوورەکەی بەجێهێشتووە.

کۆتایی کتێبەکە بە ساتێکی ئاشتەوایی کۆتایی دێت. ساڵێک دوای بەجێهێشتنی کۆشکی سپی، لە کاتی بەشداریکردنیان لە پرسەی تاتیانا شلۆسبێرگ، کچی کارۆلاین کەنەدی لە نیویۆرک، جۆ بایدن بە ئاراستەی نانسی پیلۆسی، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەران رۆیشت، کە رۆڵێکی سەرەکیی هەبوو لە ناچارکردنی بۆ کشانەوە و لەو کاتەوە قسەیان نەکردبوو. بایدن دەستی بۆ درێژکرد و باوەشیان بەیەکدا کرد. جیڵ نووسیویەتی، بۆ ئەوان، رابردوو وەک رابردوو مایەوە.

رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ01-06-2026