Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکا لەسەر کەشتییەک لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەفڕێت

فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکا لەسەر کەشتییەک لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەفڕێت

جیهان30-05-2026

سێنتکۆم: کەشتییەکی بارهەڵگری گامبیامان بە مووشەکی هێڵفایەر پەکخست

0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

نیاز مستەفا

رۆژی بڵاوکردنەوە

30-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پۆلیسی هۆڵەندا لە ژێر گوشارێکی زۆردایە بەهۆی لێدان لە ژنێکی دووگیان
جیهان30-05-2026

پۆلیسی هۆڵەندا لە ژێر گوشارێکی زۆردایە بەهۆی لێدان لە ژنێکی دووگیان

لە چین تاوەکو قەتەر: پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە کوێ هەڵگیراون؟
جیهان30-05-2026

لە چین تاوەکو قەتەر: پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە کوێ هەڵگیراون؟

سریلانکا؛ پیاوێکی ئایینی بوودایی بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنی سێکسی سزادرا
جیهان30-05-2026

سریلانکا؛ پیاوێکی ئایینی بوودایی بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنی سێکسی سزادرا

رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، هێزەکانیان لە دەریای عومان کەشتییەکی بارهەڵگریان بە مووشەک پەکخستووە، ئەوەش دوای ئەوەی کەشتییەکە هەوڵیداوە گەمارۆ دەریاییەکەی سەر ئێران بشکێنێت و بچێتە ناو بەندەرێکی ئەو وڵاتەوە.


رۆژی 30ی ئایاری 2026، سێنتکۆم لە ئێکس بڵاویکردەوە، دوێنێ هێزەکانمان کەشتیی بارهەڵگری (M/V Lian Star)یان بینیوە کە بە ئاڵای وڵاتی گامبیاوە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا بەرەو بەندەرێکی ئێران لەسەر دەریای عومان دەڕۆیشت. بەپێی راگەیێندراوەکەی سوپای ئەمریکا، زیاتر لە 20 هۆشدارییان داوەتە کەشتییەکە و ئاگاداریان کردووەتەوە رێکارەکانی گەمارۆ دەریاییەکەی ئەمریکا پێشێل دەکات.

سێنتکۆم ئاماژەی بەوە کرد، دوای ئەوەی ستافی کەشتییەکە ئامادە نەبوون پابەندی فەرمانەکان بن، فڕۆکەیەکی ئەمریکی مووشەکێکی جۆری هێڵفایەری ئاراستەی ژووری بزوێنەری کەشتییەکە کردووە و پەکیخستووە. سوپای ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، ئێستا کەشتییەکە وەستاوە و چیتر بەرەو ئێران ناڕوات.

ئەمە پێنجەمین کەشتیی بازرگانییە لە لایەن هێزە ئەمریکییەکانەوە لەوەتەی دەسپێکی گەمارۆکە لە 13ی نیسانەوە پەکبخرێت. بەپێی ئامارە نوێیەکانی سێنتکۆم، تاوەکو ئێستا رێڕۆی 116 کەشتیی دیکەیان گۆڕیوە تاوەکو رێگری بکەن لە گەیشتنی هەر کاڵا و هاوکارییەک بۆ بەندەرەکانی ئێران.

ئەم پەرەسەندنە سەربازییانە لە کاتێکدا دێن کە هێشتا ئاگربەست لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا بە فەرمی بەردەوامە، بەڵام واشنتن لە رێگەی ئەم گەمارۆ توندەوە گوشارێکی زۆری خستووەتە سەر ئابووریی تاران تاوەکو ناچاری بکات مەرجەکانی رێککەوتنی ئاشتی قبوڵ بکات.