رووداو دیجیتاڵ
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر لە ئامەدی باکووری کوردستان، 67 گومانلێکراو دەستگیر کران و دەست بەسەر بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەر و چەک و تەقەمەنیدا گیرا.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای ئامەد رایگەیاند، تیمەکانی لقی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان لە ماوەی مانگێکدا چەندین ئۆپەراسیۆنیان لە شوێنە جیاجیاکانی شارەکەدا ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیێندراوەکە، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکاندا، رێکاری یاسایی بەرامبەر 104 گومانلێکراو گیراوەتەبەر. لەو ژمارەیە، 67 گومانلێکراو بە بڕیاری دادگا دەستگیرکران و رەوانەی زیندان کران و 17ی دیکەشیان بە مەرجی چاودێریی دادوەری ئازاد کراون.
جگە لە مادەی هۆشبەر لە ئەنجامی ئپەراسیۆنەکاندا دەست بەسەر 6 دەمانچە و 6 تفەنگی بێ مۆڵەت و 133 فیشەکدا گیراوە.
ئەو مادە هۆشبەرانەی لە مانگێکدا دەستیان بەسەردا گیراوە:
٠ نزیکەی 69 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری (حەشیش و سکەنک)
٠ زیاتر لە 20 کیلۆگرام ماددەی مێتەمفیتامین
٠ 15,745 نەمامی رووەکی کەنەبیس
٠ 6,832 حەبی هۆشبەر
٠ 549 گرام بنێشتی ئەفیۆن
٠ 481 گرام کۆکاین
٠ 182 حەبی ئێکستازی
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پاراستنی گومرگەکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی، لە 9 مانگی یەکەمی ساڵی 2026دا لەو ئۆپەراسیۆنانەی لە گومرگەکاندا دژی مادەی هۆشبەر لە دەروازە سنوورییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا، دەست بەسەر 52.6 تۆن مادەی هۆشبەردا گیراوە.



