رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئەنتاڵیای تورکیا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا دیدارێکیان ئەنجام دا و پێکەوە پهیوهندییهکانی هەردوولایان تاوتوێ کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە پەراوێزی کارەکانی لووتکەی کەشوهەوا لە شاری ئەنتاڵیای تورکیا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نیکۆڵ پاشینیان، سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا دیدارێکیان ئهنجام دا.
لە دیدارهکهدا، بەپێی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتی، "پەیوەندییەکانی ئەرمینیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، فراوانکردنی بوارەکانی هاریکاری و هەماهەنگیی هاوبەش لە بوارە جیاوازەکاندا، تاوتوێ کران."
"هەردوولا بیروڕایان دەربارەی پەرەسەندنهکانی ناوچهکه گۆڕییەوە و جەختیان لە گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکان به شێوهیهکی ئاشتییانە و دیپلۆماسی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا کردەوە،" ئەمەش بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.
رۆژی چوارشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2026 نێچیرڤان بارزانی لەسەر بانگهێشتی فەرمیی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بەشداریی لە لووتکەی کەشوهەوا لە ئەنتاڵیا کرد و لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی وڵاتان و سەرکردەکانی جیهان کرد.



