رووداو دیجیتاڵ
لە گەڕی حەوتەمی خولی نایابی تورکیا (سوپەرلیگ)دا ئەمڕۆ ئامەدسپۆر لە ئەنقەرە رووبەڕووی یانەی یەکێتیی گەنجان (گەنچلەر بیرلی) دەبێتەوە.
ئامەدسپۆر کە گەڕی پێشووی بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ تەواوکرد و بە جیاوازیی گۆڵ پێشەنگی خولی نایابی گرت، دەبێتە میوانی یانەی یەکێتیی گەنجان.
ئامەدسپۆر دەیەوێ لە دەرەوەی یاریگەی خۆیدا سێ خاڵ بەدەستبهێنێت و پارێزگاری لە پێشەنگبوونی بکات.
لە بەرامبەردا یانەی یەکێتیی گەنجان کە بە حەوت خاڵ لە پلەی 13ـەیەم دایە، لەنێو یاریگەی خۆیدا بۆ بەدەستهێنانی خاڵ رکابەری دەکات.
هەروەها گۆڵکاری خولەکە یاریزانی ئامەدسپۆر (گیفت ئۆربان) و محەممەد سەڵاحن کە هەریەکەیان حەوت گۆڵیان هەیە.
یارییەکە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 10-10-2026 کاژێر 1:30 دەستپێدەکات.
یاریی نێوان گەنچلەربیرلی و ئامەدسپۆر، لە کەناڵی بی ئین سپۆرت-2 بە شێوەیەکی راستەوخۆ پەخش دەکرێت.
یارییەکانی ئەم وەرزەی ئامەدسپۆر
ئامەدسپۆر لە گەڕی یەکەمی ئەم ساڵی خولی نایابی تورکیادا شەش یاری کردووە.
لە یاریی یەکەمدا 3-0 لە یانەی ئەرزەڕۆم سپۆری بردەوە.
لە یاریی دووەمدا 2-0 بە کۆجائەلی سپۆر دۆڕا.
لە یاریی سێیەمدا 2-1 لە ترابزۆن سپۆری بردەوە.
لە یاریی چوارەمدا بووە میوانی قاسم پاشا و 2-2 یەکسان بوون.
لە یاریی پێنجەمدا 5-0 لە باشاکشەهیری بردەوە.
لە یاریی شەشەمیش 3-2 لە بێشکتاشی بردەوە



