رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی سەلامەتی و تەندروستیی کرێکارانی تورکیا لە راپۆرتی مانگانەی خۆیدا دەڵێ، لە مانگی ئابی 2026ـدا 226 کرێکار لە کاتی کارکردندا لە تورکیا و باکووری کوردستان گیانیان لەدەستداوە، کە 15ـیان منداڵ و 16ـیان پەناخواز بوون.
ئەمرۆ سێشەممە، 29ـی ئەیلوولی 2026 ئەنجوومەنی سەلامەتی و تەندروستیی کرێکاران راپۆرتی خۆی بۆ مانگی ئابی 2026 بڵاوکردەوە.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە 15 کەس لەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە ژن و 211ەکەی دیکە پیاو بوون؛ هەروەها باس لەوە کراوە کە 15 کەس لەوان منداڵ بوون.
بەپێ راپۆرتەکە، 68٪ی ئەو کەسانە لە پرۆژەکانی بیناسازی و رێگاوبان کاریان کردووە.
راپۆرتەکە هۆکارەکانی گیانلەدەستدانی کرێکارەکانیشی بەم شێوەیە پۆلێن کردووە:
• 22% بەهۆی رووداوی هاتووچۆ.
• 21% بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی.
• 19% بەهۆی کەوتنەخوارەوەی کەرەستە بەسەریاندا.
بە گوێرەی راپۆرتەکە، ژمارەی ئەو کرێکارانەی لە هەشت مانگی سەرەتای ئەم ساڵ لە کاتی کارکردندا لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە، گەیشتوەتە هەزار و 509 کەس.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە ساڵی 2025دا 2 هەزار و 105 کرێکار لەکاتی کارکردندا لە پارێزگاکانی تورکیا و باکووری کوردستاندا گیانیان لەدەستداوە.



