رووداو دیجیتاڵ
بە مەبەستی بەشداریکردن لە 81ـەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ئەمریکا دەکات و رۆژی 22ـی ئەیلوول گوتارێک پێشکێش دەکات.
بورهانەدین دوران، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس دەڵێ، ئەردۆغان لە نیویۆرک لەگەڵ سەرکردەی وڵاتان کۆبوونەوەی دووقۆڵیشی دەبێ.
دوران دەڵێ: "بەرێز سەرۆککۆمارمان، رەجەب تەیب ئەردۆغان، بۆ بەشداریکردن لە 81ـەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە نیویۆرک بەڕێوەدەچێت، لە رۆژانی 20-23ـی ئەیلوولی 2026، سەردانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات."
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا باس لەوە دەکات، ئەردۆغان لە رۆژی 22ـی ئەیلوول گوتارەکەی پێشکێش دەکات.
دوران نووسیویەتی: "سەرۆککۆمار لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا، جگە لە سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەگەڵ سەرۆکی وڵاتان و حکومەتە جیاوازەکان کۆبوونەوەی دووقۆڵی دەبێت."
هەروەها پێشبینی دەکرێ رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری لە چەندین بەرنامەی جیاوازدا بکات لەگەڵ نوێنەرانی رەوەندی تورکیا لە ئەمریکا و بازرگانانی تورکیا-ئەمریکا."



