رووداو دیجیتاڵ
لێکۆڵینەوە لە ژێرئاوکەوتنی کەشتییەک لە کەناراوەکانی گیرنەی قوبرسی
باکوور دەستیپێکرد و لە یەکەم هەنگاودا کاپتن و حەوت کارمەندی کەشتییەکە دەستگیرکران.
ژێرئاوکەوتنی کەشتییەک بە 267 سەرنشینەوە کە هەتاوەکو ئێستا مردنی حەوتیان
پشتڕاستکراوەتەوە و گەڕان بەدوای 23 کەسی دیکە بەردەوامە، بووەتە رۆژەڤی قوبرس، تورکیا و وڵاتانی ناوچەکە.
کەشتییە نەفەرهەڵگرەکە کە لە بەندەری گیرنەوە بەرەو بەندەری تاشوجو لە مێرسینی
تورکیا بەڕێکەوتبوو، رۆژی یەکشەممە 30-8-2026 کاژێر 12:30 لە دووریی نزیکەی چوار میلی
دەریایی لە کەناراوەکانەوە، ئاوی تێچووە.
لە کاتێکدا هۆکاری ئاوتێچوونی کەشتییەکە هێشتا روون نەبووەتەوە، دوای رووداوەکە
کەشتییەکە لە ماوەیەکی کورتدا لاربووەتەوە و دواتریش بە تەواوی وەرگەڕاوە.
بەشێک لەو سەرنشینانەی رزگاریان بووە، کاپتن و کارمەندانی کەشتییەکە بە (خەمساردبوون) تۆمەتبار دەکەن و دەڵێن:"ئێمە گوتمان ئاوی تێدەچێت، کەچی پێیان گوتین، مەترسن هیچ روونادات".
کاپتنی کەشتییەکە و حەوت کارمەندی دەستگیرکران
راستەوخۆ دوای رووداوەکە، مێزی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە ژێرئاوکەوتنی
کەشتییەکە لە قوبرسی باکوور دروستکرا.
ئونال ئوستێل، سەرۆکوەزیرانی قوبرسی باکوور رایگەیاند، تەواوی وردەکارییەکان
لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت.
لە لێکۆڵینەوەکەدا هەشت کارمەندی کەشتیەکە کە پێکهاتبوون لە کاپتن و حەوت
کارمەند، دەستگیرکران.
هەموو ئەمانە لەکاتێکدان کە گەڕان بەدوای 23 سەرنشین بەردەوامە.
.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)

