رووداو دیجیتاڵ
سەلچوک تورکئۆغڵو، پەرلەمانتاری ئیی پارتی رەخنەی تووندی لە ئاکپارتی و مەهەپە گرت بەوەی گوایە زەمینەسازی و ئاسانکارییان بۆ گەریلا کردووە و گوتی: "دەزانین ریزەکان چۆنن. ئاکەپە، مەهەپە و دەم پارتی. جەهەپە لەگەڵیانە و تۆم باراکیش لە ریزی ئەوانە، بەڵام ئێمە لایەنگریی ئەو کۆمارە دەکەین کە مستەفا کەمال ئەتاتورک دایمەزراند".
ئەمڕۆ دووشەممە بەشێک لە کەسوکاری بریندارانی شەڕی پەکەکە و تورکیا لە پارکی گیوڤەنی ئەنقەرە کۆبوونەوە و سەرکۆنەی حکومەتیان کرد. بەشێک لەو بریندارانەی سەنگەر وەک کاردانەوە، ئەو مەدالیایانەیان گەڕاندەوە دەرگەی پەرلەمانی تورکیا، کە پێشتر پێیان درابوو.
کۆبوونەوەی پەرلەمانی تورکیا بۆ خوێندنەوەی مادەکانی پرۆژەیاسای بەهێزکردنی تەبایی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی بەردەوامە. چاوەڕێ دەکرێت ئەمشەو پەسند بکرێت.
پەیاننامەی سیڤەر، رۆژی 10-8-1920 لە (سیڤەر)ی سەر بە شارۆچکەی ڤێرسای نزیک پاریس واژۆکرا. ئەو پەیماننامەیە بۆ نوێنەرانی هاوپەیمانانی سەرکەوتوو لە شەڕی جیهانیی یەکەم و میراتگرانی ئیمپراتۆری لەنێوبراوی عوسمانی بوو.
ئەو رێککەوتنە دواتر بە پەیمانی سیڤەر لەنێوان هێزەکانی هاوپەیمانان و تورکیا ناوی چووە نێو مێژووی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئەورووپا و ئەفریقا.
لە مادەی 62 دا باسی ئەو شوێنانە دەكات كە دانیشتووانی زۆرینە كوردن. لە ماددەی 63دا حکومەتی تورکیا پابەند دەکرێت لەماوەی سێ مانگدا بڕیارەکانی کۆمسیۆنەکە کە لە ماددەی 62 دا هاتوون جێبەجێبکرێت.
ماددەی 64 باسی ئەوە دەكات لە ماوەی ساڵێکدا دوای جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە، گەلی کورد مافی ئەوەی هەیە روو لە ئەنجوومەنی کۆمەڵەی نەتەوەکان بکات و خواستی خۆی بۆ سەربەخۆیی لە تورکیا نیشانبدات و دەوڵەتی كوردستان لەسەر خاكی كورد لە توركیا و عێراق دروستبكرێت.
ئەو پەیماننامەیە دوای واژۆکردنی لەلایەن ئەندامانی شاندی حکومەتی ئیمپراتۆری عوسمانی لەلایەن تورکیاوە پەسند نەکرا و لە رێککەوتنی لۆزاندا، نەخشە رێگەیەکی دیکە دیاریکرا کە ویستی تورکیای لەسەر بوو و ئەو مافانەی بە کورد درابوون، هەڵوەشێندرانەوە.



