رووداو دیجیتاڵ بە دەنگی زۆرینە پڕۆژەیاسای چارەسەری لە پەرلەمانی تورکیا پەسند کرا و بووە یاسا. ئەمشەو لە پەرلەمانی تورکیا دەنگ بە مادەکانی پڕۆژەیاسای چارەسەری درا. بە 468 دەنگی بەڵێ و 88 دەنگی نەخێر پەرلەمان پڕۆژەیاساکەی پەسندکرد و بووە یاسا. لە دانیشتەنەکەدا، شەش پەرلەمانتار بێلایەن بوون و دەنگیان نەداوە. ئەم پڕۆژەیاسایە کە بە ناوی "پڕۆژەیاسای بەهێزکردنی پاڵپشتیی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی" بەواژۆی فراکسیۆنەکانی ئاکپارتی، مەهەپە و دەم پارتی پێشکێشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرا و دواتر جەهەپە، هوداپار و رێگەی نوێ پشتیوانی بوون و ئەوانیش واژۆیان کرد، رەوانەی لیژنەی دادی پەرلەمان کرا. لەوێش دوای زیاتر لە 18 کاژێر، پەسند کرا. نوێدەکرێتەوە...
تورکیا10-08-2026ناوەندی راوەست: پشتیوانیی کورد و تورک بۆ پرۆسەی ئاشتی بەهێزە، بەڵام متمانەیان پێی لاوازە