رووداو دیجیتاڵ
عومەر ئۆجەلان، پەرلەمانتاری دەم پارتی، وێنەیەکی بڵاوکردەوە کە لەکاتی سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ئیمراڵی لەگەڵ ماڵباتی ئۆجەلان گیراوە.
عومەر ئۆجەلان، برازای عەبدوڵڵا ئۆجەلان و پەرلەمانتاری پارتیی دیموکراسی و یەکسانیی گەلان (دەم پارتی)، بۆ یەکەمجار لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، وێنەیەکی دیداری خێزانیی کە لە 31ـی ئۆکتۆبەری 2025 لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان گیراوە، بڵاوکردەوە.
لە دیدارەکەدا، فاتمە ئۆجەلان، خوشکی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و برازاکانی: عومەر ئۆجەلان، بەرفین ئۆجەلان و عەلی ئۆجەلان بەشدار بوون.
ئەمە یەکەمجارە وێنەیەکی تایبەت بەو دیدارە بڵاوبکرێتەوە.


