رووداو دیجیتاڵ
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، پار زیاتر لە 2 ملیۆن و 400 هەزار کەس لە نێوان پارێزگاکانی تورکیادا کۆچیان کردووە، کە تێیدا شاری ئیستەنبووڵ هاوشێوەی ساڵانی رابردوو لەسەر ئاستی وڵاتدا لە پێشەنگی ئەو شارانە بووە کە زۆرترین رێژەی کۆچی دەرەکی و ناوخۆییان تۆمارکردووە.
دەستەی ئاماری تورکیا ئامارەکانی کۆچی ناوخۆیی بۆ ساڵی 2025 بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکان، لەو ساڵەدا 2 ملیۆن و 475 هەزار و 19 کەس لە نێوان پارێزگاکاندا کۆچیان کردووە. رێژەی کۆچکردنی نێوان پارێزگاکان بەراورد بە کۆی گشتیی دانیشتووان بە 2.87٪ تۆمارکراوە.
ئەو کەسانەی کۆچیان کردووە، 47.5٪یان پیاوان و 52.5٪یان ژنان بوون.
ئەو شارانەدا کە زۆرترین کۆچبەریان وەرگرتووە
• ئیستەنبووڵ: 329 هەزار و 912 کەس
• ئەنقەرە: 176 هەزار و 833 کەس
•ئیزمیر: 106 هەزار و 83 کەس
ئەو شارانەی کە کەمترین کۆچبەریان وەرگرتووە
• ئەردەهان: 4 هەزار و 914 کەس
• بایبورت: 5 کۆن و 64 کەس
• دێرسم: 6 هەزار و 78 کەس
ئەو شارانەی کە زۆرترین کۆچیان لێوە کراوە
• ئیستەنبووڵ: 371 هەزار و 258 کەس
• ئەنقەرە : 145 هەزار و 661 کەس
• ئیزمیر: 98 هەزار و 728 کەس
ئەو شارانەی کە کەمترین کۆچیان لێوە کراوە
• ئەردەهان : 5 هەزار و 916 کەس
• بایبورت : 6 هەزار و 388 کەس
• دێرسم : 7 هەزار و 558 کەس
زۆرترین رێژەی کۆچکردن لە نێوان تەمەنەکانی 20 تاوەکو 24 ساڵیدا بووە، کە تێیدا 480 هەزار و 185 کەس کۆچیان کردووە.
هۆکاری سەرەکیی کۆچکردنی گەنجانی نێوان تەمەنەکانی 20 تا 24 ساڵی:
• خوێندن : 179 هەزار و 12 کەس
• کارکردن: 75 هەزار و 591 کەس
• ژیانی باشتر: 42 هەزار و 391 کەس
دەستەی ئاماری تورکیا (TÜİK) ساڵانە ئامارەکانی کۆچی ناوخۆیی لە تورکیا بڵاودەکاتەوە بۆ چاودێریکردنی گۆڕانکارییە دیمۆگرافییەکان و جووڵەی دانیشتووان لە نێوان شارەکاندا. لە ساڵانی رابردوودا، بەهۆی جیاوازیی دەرفەتی کار، ناوەندەکانی خوێندن و کوالیتی ژیان لە نێوان ناوچەکانی رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی تورکیادا، هەمیشە شارە گەورەکانی وەک ئیستەنبووڵ، ئەنقەرە و ئیزمیر رووبەڕووی شەپۆلی گەورەی کۆچکردنی ناوخۆیی بوونەتەوە.




