کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دادگەی فیدراڵیی عێراق

دادگەی فیدراڵیی عێراق

عێراق

دادگەی فیدراڵیی عێراق راگرتنی کارەکانی پەرلەمانی کوردستانی رەتکردەوە

سیروان عەباس

سیروان عەباس

15-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیروان عەباس
سیروان عەباس15-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دادگەی فیدراڵی لەبارەی خواردنەوە کحولییەکان کۆدەبێتەوە
عێراق23-11-2026

دادگەی فیدراڵی لەبارەی خواردنەوە کحولییەکان کۆدەبێتەوە

حکومەتی عێراق: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پارێزراوە و تێکەڵ بە دۆسیەکانی دیکە ناکرێ
عێراق23-11-2026

حکومەتی عێراق: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پارێزراوە و تێکەڵ بە دۆسیەکانی دیکە ناکرێ

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا
عێراق22-11-2026

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ

 بە گوێرەی نووسراوێکی دادگەی فیدراڵیی عێراق، دوو داواکاریی جیاوازی محەممەد سلێمان، سەرۆکی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان و ئاسۆس عەلی، ئەندامی پەرلەمانی عێراقی بۆ دەرکردنی فەرمانسالاری بە مەبەستی راگرتنی بڕیار و لێکەوتەکانی دانیشتنی رۆژی 4ـی تشرینی دووەمی پەرلەمانی کوردستان رەتکردەوە.

بەپێی دوو بڕیاری فەرمیی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق، کە ئەمڕۆ یەکشەممە، 15ـی تشرینی دووەمی 2026 بە سەرۆکایەتیی دادوەر مونزیر ئیبراهیم حسێن دەرچوون، دادگەکە هەردوو داواکاریی دەرکردنی فەرمانی بەپەلەی وەلائی رەتکردەوە.

بەگوێرەی بەڵگەنامەکانی دادگە، هەردوو داواکارییەکە لە رێگەی یەک پارێزەرەوە (عەلی کامل رەسووڵ) دژی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆک و جێگری سەرۆکی دیوانی پەرلەمان پێشکەش کرابوون:

- داواکاریی یەکەم لەلایەن محەممەد سلێمان محەممەد، بە سیفەتی سەرۆکی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان پێشکێش کرابوو، تێیدا داوای کردبوو بە فەرمانێکی بەپەلەی سالاری، جێبەجێکردنی سەرجەم لێکەوتە، رێکار و بڕیارە دەرچووەکانی دانیشتنەکەی 4ـی تشرینی دووەمی 2026 رابگیرێن، تا ئەو کاتەی سکاڵا بنەڕەتییەکەی لە دادگە یەکلایی دەبێتەوە.



- داواکاریی دووەم لەلایەن ئاسۆس عەلی ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق پێشکێش کرابوو، کە هاوشێوەی داواکارییەکەی دیکە، داوای راگرتنی تەواوی دەرئەنجام، بڕیار و ئەو پێکهاتە و هەیکەلانەی کردبوو کە لە دانیشتنەکەی 4ـی تشرینی دووەم و دوای ئەو کەوتوونەتەوە، تا کاتی یەکلاکردنەوەی سکاڵا سەرەکییەکەی.

دادگەی باڵای فیدراڵی لە هەردوو بڕیارەکەیدا پشتی بە مادەی 151 لە یاسای دادبینیی شارستانی ژمارە 83ـی ساڵی 1969ـی هەموارکراو بەستووە و روونیکردووەتەوە: "مەرجە بۆ دەرکردنی فەرمانی سالاری سیفەتی بەپەلەبوون و دەستکاری نەکردنی بنەڕەتی مافەکە بەردەست بێت، بەڵام لەم داواکارییانەدا ئەو دوو مەرجە یاساییە بەدی نەهاتوون."

لەسەر ئەو بنەمایە، دادگاکە بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا بە رەتکردنەوەی هەردوو داواکارییەکە بۆ دەرکردنی فەرمانی سالاری.



بەپێی بڕیارەکانی دادگە، ئەم حوکمانە بەپشتبەستن بە مادەی 94ـی دەستووری عێراق و مادەی 5 لە یاسای دادگەی باڵای فیدراڵی، بڕیاری یەکلاکەرەوەن و سەرجەم دەسەڵاتەکان پێوەیان پابەندن؛ بەمەش دانیشتنەکەی 4ـی تشرینی دووەمی پەرلەمانی کوردستان و سەرجەم دەرئەنجامەکانی تا کاتی بڕیاردان لەسەر بنەڕەتی سکاڵاکان، بە کارایی و یاسایی دەمێننەوە.

 

 دۆسیەی ژمارە (211 / فیدراڵی / 2026) کە لە 20ـی ئەیلوولی 2026ـەوە دواخراوە و تاوەکو ئێستا دادگە لەبارەیەوە دانەنیشتووە، لەلایەن عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دژی سەرۆکی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان (جگە لە سیفەتی وەزیفی خۆی) تۆمار کراوە. 

لە سکاڵاکەدا داوا لە دادگەی باڵای فیدراڵی کراوە بڕیار بدات بە نادەستووریبوونی بەردەوامبوونی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و سەرجەم شوێنەوارە یاساییەکانی بەپێی دەستوور و یاسا بەسەر دۆخەکەدا جێبەجێ بکرێن.

ئەم سکاڵایە وەکو خۆی ماوە و تاوەکو ئێستا دادگەی فیدراڵیی عێراق لەبارەیەوە دانەنیشتووە.
 



دوای ئەوەی رۆژی 4ی تشرینی دووەم پەرلەمانی کوردستان ژمارەی یاسایی تەواو کرد و دانیشتنی ئاسایی خۆی کرد و دەستەی سەرۆکایەتیی بەبێ یەکێتی و نەوەی نوێ هەڵبژارد، نەوەی نوێ لە دادگەی فیدراڵی سکاڵای تۆمارکرد و داوای فەرمان سالارییەکی کرد بۆ راگرتنی کاروبارەکانی پەرلەمان و هەڵوەشاندنەوەی دەستەی سەرۆکایەتی، تاوەکو ئەنجامی سکاڵاکەی پێشوو یەکلایی دەکرێتەوە.

هەرچەندە ئەمڕۆ دادگەی فیدراڵی دانیشتنی نەبووە، بەڵام میدیای فەرمیی عێراق رایگەیاند، سکاڵاکەی بۆ ئەو فەرمان سالارییە رەت کردووەتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، د. وەعدی سلێمان، راوێژکاری یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بۆ وەڵامدانەوەی ئەو جۆرە سکاڵایانە، دادگە پێویستی بە دانیشتن نییە و، هەر بە نووسراوێک وەڵام دەداتەوە."

بابەتی پەیوەندیدار

دادگەی فیدراڵی لەبارەی خواردنەوە کحولییەکان کۆدەبێتەوە
عێراق23-11-2026

دادگەی فیدراڵی لەبارەی خواردنەوە کحولییەکان کۆدەبێتەوە

حکومەتی عێراق: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پارێزراوە و تێکەڵ بە دۆسیەکانی دیکە ناکرێ
عێراق23-11-2026

حکومەتی عێراق: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پارێزراوە و تێکەڵ بە دۆسیەکانی دیکە ناکرێ

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا
عێراق22-11-2026

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە