کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
عێراق

حکومەتی عێراق: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پارێزراوە و تێکەڵ بە دۆسیەکانی دیکە ناکرێ

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

23-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد23-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا
عێراق22-11-2026

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: لە پڕۆژە یاسای بودجەدا 445 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە
عێراق22-11-2026

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: لە پڕۆژە یاسای بودجەدا 445 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: زیاتر لە دوو تریلیۆن دینار لە پارەی گەندەڵی گەڕێندراوەتەوە
عێراق22-11-2026

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: زیاتر لە دوو تریلیۆن دینار لە پارەی گەندەڵی گەڕێندراوەتەوە

رووداو دیجیتاڵ


حکومەتی عێراق دەڵێ، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پارێزراوە و تێکەڵ بە دۆسیەکانی دیکە ناکرێ.


بە گوتەی حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق کە بۆ میدیای وڵاتەکەی قسەی کردووە، "دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و گەرەنتیکردنی دەستکارینەکردنی، رێنماییەکی پابەندکەری عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانە".


گوتەبێژی حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد کە دۆسیەی مووچە لە سەرجەم دۆسیە هاوبەشەکانی دیکە جیاکراوەتەوە و ناکرێ بە هیچ گفتوگۆیەکی پەیوەست بە پرسەکانی دیکەوە ببەسترێتەوە.


عەبوودی جەختی کردەوە کە حکومەت بەردەوامە لە جێبەجێکردنی بەرنامەکەی بۆ "سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت، جێبەجێکردنی یاسا، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و رووبەڕووبوونەوەی هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر سامانە نیشتمانییەکان لە سەرتاسەری عێراق".


عەبوودی ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوو وەزارەتی دارایی و پلاندانانی عێراق ئامادەکردنی رەشنووسی بودجەی گشتیی ساڵی 2027ـیان بەگوێرەی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی تەواو کردووە، کە تێیدا داهات، خەرجی و کورتهێنانی پێشبینیکراو دیاریکراون و چەندین پاڵپشتیی دارایی نوێی وەک پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان و هەژماری نەوەکانی تێدا جێگیرکراوە.


ئەمە لە کاتێکدایە هەر رۆژی یەکشەممە، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتی، حکومەت کار بۆ تەواوکردنی پڕۆژەیاساکە دەکات تاوەکو لە داهاتوویەکی نزیکدا بۆ گفتوگۆکردن و پەسندکردنی بینێرێتە پەرلەمان.


داهاتی نانەوتی دەگاتە بەرزترین ئاست


گوتەبێژی حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 بەرزبوونەوەی پشکی داهاتی نانەوتی بەخۆیەوە دەبینێت بۆ لانیکەم 19%، کە بەرزترینە لە مێژووی عێراق، لە کاتێکدا پێش ساڵی 2026 ئەو رێژەیە لە 11% تێپەڕی نەدەکرد.


عەبوودی هۆکاری ئەو زیادبوونەی گەڕاندەوە بۆ رێکارەکانی حکومەت لە "وشککردنی سەرچاوەکانی گەندەڵی، پەرەپێدانی سیستمی دیجیتاڵی، بەئۆتۆماتیکیکردنی دەروازە سنوورییەکان و کاراکردنی کۆکردنەوەی باج"؛ ئاماژەی بەوەش کرد، ئامانج لەم هەنگاوانە بەهێزکردنی ئابووریی عێراقە لە بەرامبەر هەژانە ئابوورییە چاوەڕواننەکراوەکان و کەمکردنەوەی کاریگەریی هەڵبەز و دابەزی نرخی نەوت لەسەر دارایی گشتی.


پشکی هەرێمی کوردستان و داهاتی نەوت


سەبارەت بە دۆسیە داراییە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، حەیدەر عەبوودی رایگەیاند، گفتوگۆ سیاسییەکانی تایبەت بە پشکی هەرێمی کوردستان یەکێک بوون لە هۆکارەکانی دواکەوتنی پەسندکردنی بودجە گشتییەکان لە ساڵی 2003ـەوە.


گوتەبێژی حکومەتی عێراق جەختی لە بەردەوامیی گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە و گوتی: "لە بودجەدا بڕی لانیکەم 445 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە دیاریکراوە، لە کاتێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات کە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی لەو بڕە کەمترە."


عەبوودی ئاماژەی بەوەش کرد، حکومەتی فیدراڵی ئاماژە و راپۆرتی لەبەردەستە کە دەریدەخەن بڕی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان لەو بڕە زیاترە کە رایدەگەیێنن، بەڵام گفتوگۆکان بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لەوبارەیەوە بەردەوامن.


گوتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، بەگوێرەی دەستوور نەوت و گاز موڵکی هەموو عێراقییەکانن و پێویستە داهات بگەڕێندرێتەوە بۆ گەنجینەی گشتی و ئاماژەی بەوەشکرد، ناکۆکییەکانی تایبەت بە داهاتی نەوتی وەک "گرێکوێرەی سەرەکی"ـی دانوستاندنەکانی نێوان هەردوولا ماونەتەوە.


بابەتی پەیوەندیدار

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا
عێراق22-11-2026

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: لە پڕۆژە یاسای بودجەدا 445 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە
عێراق22-11-2026

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: لە پڕۆژە یاسای بودجەدا 445 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: زیاتر لە دوو تریلیۆن دینار لە پارەی گەندەڵی گەڕێندراوەتەوە
عێراق22-11-2026

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: زیاتر لە دوو تریلیۆن دینار لە پارەی گەندەڵی گەڕێندراوەتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە