کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
ئابووری

ساخنەبوونەوەی بیبەر 50 ملیۆن دینار زەرەر لە جووتیارێکی هەڵەبجە دەدات

سیامەند کەریم

سیامەند کەریم

29-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیامەند کەریم
سیامەند کەریم29-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران نرخی گەنمی بۆ ساڵی داهاتوو دیاریکرد
ئابووری26-11-2026

وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران نرخی گەنمی بۆ ساڵی داهاتوو دیاریکرد

یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان: عێراق دەیەوێت گەندەڵی بازگەکان بۆ دەروازەکانمان بگوازێتەوە
ئابووری26-11-2026

یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان: عێراق دەیەوێت گەندەڵی بازگەکان بۆ دەروازەکانمان بگوازێتەوە

رەشنووسی بودجە؛ بەغدا 2.3 تریلیۆن دینار بۆ کڕینى کارەبا لە هەرێمی کوردستان تەرخان دەکات
ئابووری26-11-2026

رەشنووسی بودجە؛ بەغدا 2.3 تریلیۆن دینار بۆ کڕینى کارەبا لە هەرێمی کوردستان تەرخان دەکات


رووداو دیجیتاڵ

بیبەری هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ئاستی خۆبژێوی، بەڵام ساخنەبوونەوە و هەرزانییەکەی لە بازاردا زیان بە جووتیاران دەگەیێنێت. جووتیارێکی هەڵەبجە دەڵێ: "50 ملیۆن دینار زەرەرم کردووە."


هەژار عەبدوڵڵا، 30 دۆنم زەویی بە بیبەر چاندووە و بەرهەمەکەی 300 تۆنە، بەڵام ئەم بە بڕشتییە نەک قازانجی بۆی نەبووە، بەڵکو زەرەریش دەکات و وەک خۆی دەڵێ: 50 ملیۆن دینارە.

هەژار عەبدوڵڵا، جووتیاری نموونەییە و ماستەری لە زانستەکانی کشتوکاڵیشدا هەیە، سەرەڕای بەرهەمهێنانی چەند بیبەرێکی جیاواز لە تام و رەنگدا، بەڵام لەبەر بێبازاڕی، ئەم ساڵ بەری رەنجی ئەگەر بشچنێتەوە، دەستمایەکەی پڕ ناکاتەوە.

هەژار قسەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو کرد و گوتی، "بەرەهەمەکەی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا کڕیاریان کەمە، ئێستا کیلۆی بیبەر لە بازاڕدا بە 100 دینار دەفرۆشرێت، کە تەنانەت کرێی کرێکار و گواستنەوەش دەرناکات. ئەمە 50 ملیۆن دینار زەرەری لێداوم و وای لێکردووم بیر لە چاندنی بیبەر نەکەمەوە."

لەبارەی ئەم گرفتەی هەژار عەبدوڵڵا، تۆڕی میدیایی رووداو پەیوەندیی کرد بە قارەمان قادر، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و رایگەیاند، "لە کاتی پێگەیشتنی بەروبوومی خۆماڵیدا، بە دانانی باج و گومرگ لەسەر بەرهەمی هاوردە و رێگەدان بە هەناردەکردن، پشتگیری لە جووتیاران دەکات."

هەرچەندە ئاماری تایبەت بە بیبەر بەردەست نییە، بەڵام گوتەبێژەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند: "بەرهەمی سەوزە لە هەرێمی کوردستان زۆر بووە و گەیشتووەتە ئاستی خۆبژێوی."

بە گوتەی قارەمان قادر، لە کاتی زۆربوونی بەرهەمدا بەشێک لە بیبەری خۆماڵی بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق هەناردە دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران نرخی گەنمی بۆ ساڵی داهاتوو دیاریکرد
ئابووری26-11-2026

وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران نرخی گەنمی بۆ ساڵی داهاتوو دیاریکرد

یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان: عێراق دەیەوێت گەندەڵی بازگەکان بۆ دەروازەکانمان بگوازێتەوە
ئابووری26-11-2026

یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان: عێراق دەیەوێت گەندەڵی بازگەکان بۆ دەروازەکانمان بگوازێتەوە

رەشنووسی بودجە؛ بەغدا 2.3 تریلیۆن دینار بۆ کڕینى کارەبا لە هەرێمی کوردستان تەرخان دەکات
ئابووری26-11-2026

رەشنووسی بودجە؛ بەغدا 2.3 تریلیۆن دینار بۆ کڕینى کارەبا لە هەرێمی کوردستان تەرخان دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە