کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
ئابووری

رەشنووسی بودجە؛ بەغدا 2.3 تریلیۆن دینار بۆ کڕینى کارەبا لە هەرێمی کوردستان تەرخان دەکات

هەستیار قادر

هەستیار قادر

26-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر26-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان: عێراق دەیەوێت گەندەڵی بازگەکان بۆ دەروازەکانمان بگوازێتەوە
ئابووری26-11-2026

یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان: عێراق دەیەوێت گەندەڵی بازگەکان بۆ دەروازەکانمان بگوازێتەوە

زانیاری لەسەر مووچە، نەوت و زێڕ
ئابووری26-11-2026

زانیاری لەسەر مووچە، نەوت و زێڕ

هێرشی حووسییەکان و تەقینەوەی مینی دەریایی لە هورمز نرخی نەوتیان بەرزکردەوە
ئابووری26-11-2026

هێرشی حووسییەکان و تەقینەوەی مینی دەریایی لە هورمز نرخی نەوتیان بەرزکردەوە



هەستیار قادر

رووداو - هەولێر


لە رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق، زیاتر لە 24 تریلیۆن دینار بۆ کڕین و هاوردەکردنی کارەبا و سووتەمەنی بۆ وێستگەکان تەرخان کراوە، کە بە بەهای زیاتر لە دوو تریلیۆن دیناری بۆ کڕینی کارەبایە لە هەرێمی کوردستان و نزیکەی نیوەی ئەو پارەیەش قەرزی پێشووە.


قەرزی گازی هاوردەکراوی ئێران بۆ وەزارەتی کارەبای عێراق گەیشتووەتە زیاتر لە 2.8 تریلیۆن دینار؛ بۆ 2017 ئەو وەزارەتە بە بەهای 141 دیناری گازی کێڵگەی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان دەکڕێت.


بەگوێرەی رەشنووسەکە، بڕی ئەو پارەیەی بۆ وەزارەتی کارەبا دیاریکراوە بۆ کڕین و هاوردەکردنی کارەبا و سووتەمەنی 24.6 تریلیۆن دینارە؛ لەو بڕە پارەیە 12.9 تریلیۆن دیناری بۆ کڕینی سووتەمەنی و 11.6 تریلیۆن دیناری دیکەى بۆ کڕینی کارەبایە.



بڕی ئەو پارەیەی لە رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی2027 دیاریکراوە بۆ کڕینی کارەبا لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵێک 2.3 تریلیۆن دینارە، کە 20.1%ی تێکڕای خەرجیی وەزارەتی کارەبایە.


لەو بڕە پارەیە، قەرزی هاوردەکردنی کارەبا لە هەرێمی کوردستانەوە 970.4 ملیار دینار دیاریکراوە، هەروەها پارەی گواستنەوەی نێودەوڵەتیی هێڵی گواستنەوەی کارەبای هەولێر و سلێمانی 515.7 ملیار دینارە. پارەی گرێبەستی کۆمپانیاکانی تۆرس نارم، کار، قەیوان بۆ کڕینی کارەبا 845.2 ملیار دینارە.


قەرزی کۆن و پارەی نوێی کارەبا


لەو رەشنووسەی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی، خەرجیی کڕینی کارەبا لە دەرەوە دیاریکراوە، لەوانە 905.6 ملیار دینار بۆ راکێشانی کارەبا لە هێڵی کەنداو، 356.6 ملیار دینار قەرزی پێشووی کڕینی کارەبا لە ئێران و تورکیا کە 242.3 ملیار دینارە و دەبێت لە 2027 بدرێتەوە.


بڕی 164.3 ملیار دینار دیاریکراوە بۆ پارەی کارەبای هێڵی ئوردن بۆ پارێزگای ئەنبار، هەروەها 142.3 ملیار دیناری دیکەش بۆ کڕینی کارەبا لە تورکیا تەرخان کراوە.


بەگوێرەی رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجە، بڕی 5.3 تریلیۆن دیناری دیکە دیاریکراوە بۆ کڕینی کارەبا لە وەبەرهێنەری ناوخۆیی کە 12 کۆمپانیای نێوخۆیی عێراق دەگرێتەوە.


9.7 تریلیۆن دینار بۆ هاوردەکردنی سووتەمەنی


خەرجیی هاوردەکردنی سووتەمەنی لە رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی 9.7 تریلیۆن دینارە.


بڕی 4.5 تریلیۆن دینار بۆ کڕینی گاز لە کۆمپانیای NIGC ئێران دیاریکراوە، ئەوە جگە لە قەرزی کۆتایی هاوردەکردنی گازی ئێران، کە هەتاوەکو یەکی ئابی 2026 گەیشتووەتە 2.8 تریلیۆن دینار.


بەگوێرەی رەشنووسی پڕۆژەیاساکە، 2.1 تریلیۆن دیناری دیکەش تەرخان کراوە بۆ کڕینی گاز لە کۆمپانیای ئیکسلریتی ئەمریکی، هەروەها خەرجیی گرێبەستی کڕینی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بە 141 ملیار دینار دیاریکراوە.


بەشێکی دیکە لە خەرجییەکانی وەزارەتی کارەبا بۆ کڕینی سووتەمەنییە لە نێوخۆدا کە 3.2 تریلیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە.


1.8 تریلیۆن دینار بۆ کڕینی نەوتی رەش بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای سەر بە وەزارەتی کارەبا دیاریکراوە، 671.7 ملیار دینار بۆ کڕینی گازی وشک، 558.2 ملیار دینار بۆ کڕینی نەوتی خاو تەرخان کراوە، لەگەڵ 133 ملیار دینار بۆ کڕینی گاز بۆ ئەو وێستگانەی کە بەو جۆرەی وزە کاردەکەن.



بابەتی پەیوەندیدار

یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان: عێراق دەیەوێت گەندەڵی بازگەکان بۆ دەروازەکانمان بگوازێتەوە
ئابووری26-11-2026

یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان: عێراق دەیەوێت گەندەڵی بازگەکان بۆ دەروازەکانمان بگوازێتەوە

زانیاری لەسەر مووچە، نەوت و زێڕ
ئابووری26-11-2026

زانیاری لەسەر مووچە، نەوت و زێڕ

هێرشی حووسییەکان و تەقینەوەی مینی دەریایی لە هورمز نرخی نەوتیان بەرزکردەوە
ئابووری26-11-2026

هێرشی حووسییەکان و تەقینەوەی مینی دەریایی لە هورمز نرخی نەوتیان بەرزکردەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە