کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

خالید عەبدوڵڵا مەعروف، ئەندامی مەڵبەندی  مووسڵی یەكێتی

خالید عەبدوڵڵا مەعروف، ئەندامی مەڵبەندی مووسڵی یەكێتی

news

ئاسایش برایەكی خەسرۆ گۆران دەستگیر دەكات

عوبەید رەشاڤایی

عوبەید رەشاڤایی

30-10-2018
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
عوبەید رەشاڤایی
عوبەید رەشاڤایی30-10-2018

بابەتی پەیوەندیدار

کرێکارێک لە بۆکان بەهۆی رووخانی دیوار بە سەریدا گیانی لەدەستدا
کوردستان22-11-2026

کرێکارێک لە بۆکان بەهۆی رووخانی دیوار بە سەریدا گیانی لەدەستدا

قوتابخانەکانی سێ گوندی پارێزگای سنە بەهۆی هەڵامەتەوە سێ رۆژ دادەخرێن
کوردستان22-11-2026

قوتابخانەکانی سێ گوندی پارێزگای سنە بەهۆی هەڵامەتەوە سێ رۆژ دادەخرێن

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا
عێراق22-11-2026

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا

رووداو - هەولێر

ئاسایشی قەزای بەردەڕەش ئەندامێكی مەڵبەندی مووسڵی یەكێتی لە نێو بازاڕدا دەستگیردەكات، كەسوكارەكەی پێیانوایە هۆكاری سیاسی لە پشت دەستگیركردنیەتی، بەڵام ئاسایش دەڵێت ئەو كەسە بە بڕیاری دادوەر دەستگیركراوە.

رۆژی چوارشەممە 24/10/2018  ئاسایشی قەزای بەردەڕەش كەسێكی بەناوی خالید عەبدوڵڵا مەعروف كە ئەندامی مەڵبەندی  مووسڵی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە و برای خەسرۆ گۆران، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتییە، لەناو بازاڕی قەزای بەردەڕەش دەستگیر كرد و كەسوكارەكەیان دەڵێن بە هۆكاری سیاسی گرتوویانە، بەڵام ئاسایش دەڵێت "بە بڕیاری دادوەری دهۆك دەستگیركراوە".

كوڕەكەی خالید عەبدوڵڵا لە سۆشیالمیدیا بەرپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان بە گرتنی باوكی تۆمەتبار دەكات و هۆكارەكەشی بە گوتەی خۆی، زیادبوونی دەنگەكانی یەكێتییە لەو دەڤەرە و بەناوبانگبوونی باوكیەتی لە ناوچەكە. 

عەلی خالید لە سۆشیالمیدیا نووسیویەتی كە هەڕەشە لە باوكی كراوە بۆئەوەی واز لە كاری سیاسی بهێنێت و دەڵێت "منیش وەكو باوكم، چەندینجار هەڕەشەم لێكراوە". 

سەرچاوەیەك لە ئاسایشی بەردەڕەش بە (رووداو)ی راگەیاند كە ئەوان تەنیا ئەركی خۆیان جێبەجێ كردووە، ئەویش دوای ئەوەی كە فەرمانی دادوەر لە دادگای دهۆك گەیشتووەتە دەست ئەوان، ئەو كەسە بەپێی مادەی 2 ی تایبەت بە ئامێرەكانی پەیوەندی، بەڕێزەوە لە بازاڕ دەستگیركراوە و رەوانەی ئاسایشی ئاكرێ  كراوە. ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: "ئێمە لەسەر بنەمای یاسا كار دەكەین، هەر كەسێك لە هەر حیزبێك بێ‌، بڕیاری دادوەرمان بۆبێت، دەستگیری دەكەین".
غەیاس سورچی، كارگێڕی مەڵبەندی مووسڵی یەكێتی بە (رووداو)ی راگەیاند كە ئەوانیش بە دواداچوونیان بۆ ئەو بابەتە كردووە و گوتی: "خۆیشم گەیشتوومەتە قەناعەت كە بابەتەكە سیاسی نییە".

سەبارەت بەو پەیج و سایتانەی كە بابەتەیان كردووەتە سیاسی، بەرپرسەكەی یەكێـتی گوتی: "كێشەكە سیاسی نییە، رەنگە ئەم بابەتە تەنیا لەبەر ئەوە گەورە كرابێ‌، چونكە كاك خالید برای كاك خەسرۆ گۆرانە كە ئەندامی سەركردایەتی پارتیە، تەنیا نیگەرانی ئێمە ئەوەیە رۆژی چوارشەممە دەستگیریان كردووە، هەینی و شەممەی بەسەرداهاتووە، نەمانتوانیوە بە كەفالەت ئازادی بكەین، چونكە تا نیوەڕۆی رۆژی یەكشەممە لە ئاسایشی ئاكرێ بوو، رەوانەی پۆلیسی دهۆك نەكرابوو".

ئەمڕۆ سێشەممە 30-10-2018، رووداو پەیوەندی بە خەیاس سوورچی، گوتەبێژی مەڵبەندی یەکێتی لە موسڵ کرد و رایگەیاند، تاوەکو ئێستا ئەو ئەندام مەڵبەندە ئازادنەکراوە. 

بابەتی پەیوەندیدار

کرێکارێک لە بۆکان بەهۆی رووخانی دیوار بە سەریدا گیانی لەدەستدا
کوردستان22-11-2026

کرێکارێک لە بۆکان بەهۆی رووخانی دیوار بە سەریدا گیانی لەدەستدا

قوتابخانەکانی سێ گوندی پارێزگای سنە بەهۆی هەڵامەتەوە سێ رۆژ دادەخرێن
کوردستان22-11-2026

قوتابخانەکانی سێ گوندی پارێزگای سنە بەهۆی هەڵامەتەوە سێ رۆژ دادەخرێن

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا
عێراق22-11-2026

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە