رووداو- سلێمانی
بۆ راکێشانی خوێنەران و فرۆشتنی کتێبەکانیان، ناوەندی رۆشنبیری ئەندێشە لە سلێمانی لەڕێگەی سەمای ڤلامینگۆ و هەروەها واژۆی نووسەرەکان، دەیەوێت زۆرترین خوێنەر و کڕیار بۆ کتێبەکان رابکێشێت.
لە ناوەندی ئەندێشە لە سلێمانی، 50 ناونیشانی کتێب بە واژۆی راستەوخۆی نووسەر و وەرگێڕەکانیان دەفرۆشرێن، ئەمەش وایکردووە ئەمساڵ لەگەڵ ئەوەی قەیرانی دارایی هەیە، بەڵام ئەو ناوەندە کتێبێکی زۆر بفرۆشێت. سلێمانی كە پایتەختی رۆشنبیرییە، ئەمساڵ كەمترین كتێیی چاپكردووە.



