کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە لە جەزیرە وەرگیراوە

وێنە لە جەزیرە وەرگیراوە

news

لەشفرۆشەكانی عێراق لە ترسی داعش روو دەكەنە هەرێمی كوردستان

ئەڤین سەڵاح

ئەڤین سەڵاح

16-06-2014
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەڤین سەڵاح
ئەڤین سەڵاح16-06-2014

بابەتی پەیوەندیدار

کرێکارێک لە بۆکان بەهۆی رووخانی دیوار بە سەریدا گیانی لەدەستدا
کوردستان22-11-2026

کرێکارێک لە بۆکان بەهۆی رووخانی دیوار بە سەریدا گیانی لەدەستدا

قوتابخانەکانی سێ گوندی پارێزگای سنە بەهۆی هەڵامەتەوە سێ رۆژ دادەخرێن
کوردستان22-11-2026

قوتابخانەکانی سێ گوندی پارێزگای سنە بەهۆی هەڵامەتەوە سێ رۆژ دادەخرێن

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا
عێراق22-11-2026

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا

رووداو - هەولێر

خاوەن هوتێلێكی شاری هەولێر ئاشكرای كرد كە لە دوای رووداوەكانی شاری  موسڵ و هێرشی داعش بۆ سەر ئەو شارە، باندەكانی لەشفرۆشی لە شاری موسڵ روویان لە شاری هەولێر كردووە و دەیانەوێت شوێنی خۆیان لێرە بكەنەوە.

لە سایەی دەسەڵاتی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) كە ئێستا حوكمی چەند ناوچەیەك لە سووریا و عێراق دەكات، نەك ئەستەمە رێگە بە لەشفرۆشی بدرێت، بەڵكو ئەستەمە ئافرەت بە سەری رووتیش دەربكەوێت. ئەوان لە هەر شوێنێك حوكم بكەن یەكەم مەرجیان لەسەر ژنان خۆداپۆشینیان و نەهاتنە دەرەوەیانە لە ماڵەوە، تەنیا بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت.

هێرشی داعش بۆ سەر موسڵ نەك بووەتە هۆی دەرپەڕاندنی سوپای عێراق و ئاوارەبوونی خەڵكەكەی، بەڵكو رزقی ئەو ژنانەشی بڕیوە كە پێشتر لە هوتێل و شوێنە گەشتیارییەكانی ئەو شارە خەریكی لەشفرۆشی بوون. بۆیە ئێستا بەشێك لەوانیش روویان لە هەولێر و دهۆك كردووە.

بەپێی زانیارییەكانی (رووداو) ئەو لەشفرۆشانە كە زۆربەیان لە شێوەی باندن، سەرەتا روو لە هۆتێلەكان دەكەن لەبەر نەبوونی جێگە و رێگە، بەڵام هەندێك لەو هۆتێلانە رێگەیان پێنادەن بمێننەوە.

خاوەن هۆتێلێكی شاری هەولێر كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە، بە (رووداو)ی گوت "تا ئێستا ژمارەیەكی زۆر لەو كەسانە هاتوونەتە ئێرە، بەڵام لەبەر ئەوەی زانیومانە چ كارەن جێگەمان نەكردوونەتەوە، چونكە دەزانین دەبنە هۆی دروستكردنی كێشە بۆ ئێمە و ئەوانەشی سەردانیان دەكەن، تەنانەت هەندێك لەوانە دەڵێن لەلایەن میلیشیاكانەوە هەڕەشەی كوشتنیان لێكراوە".

(م.ح) كە پێشتر لە شارەكانی دیكەی عێراق كاری لەشفرۆشی دەكرد، دەڵێت بەهۆی هەڕەشەكانی داعشەوە رووی لە شاری هەولێر كردووە. (م) لە یەكێك لە هوتێلەكانی هەولێر قسەی بۆ (رووداو) كرد و گوتی "هەڕەشەیەكی زۆرمان لەسەرە، كەمێك پێش ئێستا كچێكمان بەگریان گەڕایەوە بۆ ئەو شوێنەی لێی هاتبوو، چونكە خوشكەكەی لەلایەن داعشەوە كوژرابوو".

سەبارەت بە هاتنیان بۆ كوردستان (م) گوتی "دەمانزانی لێرە ژیانمان باشترە و پارێزراو دەبین، بۆیە هاتینە كوردستان".

بەپێچەوانەی زۆر وڵاتی دنیا كە لەشفرۆشی تێیاندا ئازادە و بە یاسا و رێنمایی رێكخراوە، لە عێراق و هەرێمی كوردستان رێگە بە لەشفرۆشی نەدراوە، بەڵام لە دوای پرۆسەی ئازادیی عێراق بە سەدان باندی لەشفرۆشی بەعێراقدا بڵاوبوونەتەوە.

سەبارەت بە هاتنی باندەكانی لەشفرۆشی لە موسڵەوە بۆ هەولێر، لیوا عەبدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر بە (رووداو)ی گوت "تیمێكی تایبەتمان هەیە كە ماوە ماوە هۆتێلەكان دەگەڕێن بزانن چی تێدا دەگوزەرێت و لە رووی یاساییەوە چۆنە، ئەو تیمانە نەك هەر ئێستا، یاخود ئەو كاتانەی كە هەست بە بوونی ئەو باندانە دەكرێت دەگەڕێن، بەڵكو هەموو كاتێك دەگەڕێن و كاری خۆیان جێبەجێ دەكەن".

بابەتی پەیوەندیدار

کرێکارێک لە بۆکان بەهۆی رووخانی دیوار بە سەریدا گیانی لەدەستدا
کوردستان22-11-2026

کرێکارێک لە بۆکان بەهۆی رووخانی دیوار بە سەریدا گیانی لەدەستدا

قوتابخانەکانی سێ گوندی پارێزگای سنە بەهۆی هەڵامەتەوە سێ رۆژ دادەخرێن
کوردستان22-11-2026

قوتابخانەکانی سێ گوندی پارێزگای سنە بەهۆی هەڵامەتەوە سێ رۆژ دادەخرێن

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا
عێراق22-11-2026

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە