کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سوودانی و سیسی

سوودانی و سیسی

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

سوودانی و سیسی جەخت لە وەستاندنی دەستبەجێی شەڕ دەکەنەوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد01-04-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نەتەوە یەکگرتووەکان: بۆ هاوکاریکردنی لوبنان پێویستمان بە 640 ملیۆن دۆلارە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست05-06-2026

نەتەوە یەکگرتووەکان: بۆ هاوکاریکردنی لوبنان پێویستمان بە 640 ملیۆن دۆلارە

عێراق یەکێکیانە؛ ئیسرائیل لە کاتی شەڕی ئێران دا خاکی چوار وڵاتی بەکارهێناوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست05-06-2026

عێراق یەکێکیانە؛ ئیسرائیل لە کاتی شەڕی ئێران دا خاکی چوار وڵاتی بەکارهێناوە

عومان هەناردەکردنی نەوتی لە گەورەترین بەندەری وڵاتەکە راگرت
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست05-06-2026

عومان هەناردەکردنی نەوتی لە گەورەترین بەندەری وڵاتەکە راگرت


رووداو دیجیتاڵ 

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری میسر لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێکرد و داوا دەکەن رێگری لە گەورەبوونی شەڕ بگیرێ. 
 
رۆژی چوارشەممە، 1ـی نیسانی 2026، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، محەممەد شیاع سوودانی و سەرۆککۆماری میسر باسیان لە پێشهاتە خێراکانی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری کرد. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سوودانی و سیسی جەختیان لە گرنگیی بەردەوامبوونی هاوئاهەنگیی هاوبەشی وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی کردووەتەوە و  "هەردوولا هاوڕابوون لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ کاراکردنی دیالۆگ و پێشخستنی رێگەی دیپلۆماسی بە مەبەستی وەستاندنی دەستبەجێی شەڕ، بۆ ئەوەی ناوچەکە بەرەو دۆخێک نەچێت کە هەڕەشە لە سەقامگیری تەواوی وڵاتان بکات".
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆککۆماری میسر باسیان لەوە کردووە "پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتییە یاساییەکانی خۆی لەئەستۆ بگرێ بۆ راگرتنی کردە سەربازییەکان و رێگریکردن لە فراوانبوونی بازنەی ململانێکان کە کاریگەریی مەترسیداری لەسەر ئابووریی جیهان دەبێت"، هاوکات داوای زامنکردنی ئاشتی و سەقامگیریی هەرێمی و نێودەوڵەتییان کرد.
 
جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە 28ـی شوباتی 2026وە دەستیپێکردووە.

 

 

 
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد01-04-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نەتەوە یەکگرتووەکان: بۆ هاوکاریکردنی لوبنان پێویستمان بە 640 ملیۆن دۆلارە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست05-06-2026

نەتەوە یەکگرتووەکان: بۆ هاوکاریکردنی لوبنان پێویستمان بە 640 ملیۆن دۆلارە

عێراق یەکێکیانە؛ ئیسرائیل لە کاتی شەڕی ئێران دا خاکی چوار وڵاتی بەکارهێناوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست05-06-2026

عێراق یەکێکیانە؛ ئیسرائیل لە کاتی شەڕی ئێران دا خاکی چوار وڵاتی بەکارهێناوە

عومان هەناردەکردنی نەوتی لە گەورەترین بەندەری وڵاتەکە راگرت
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست05-06-2026

عومان هەناردەکردنی نەوتی لە گەورەترین بەندەری وڵاتەکە راگرت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە