رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی هاوخەمیی ئاراستەی پادشای ئوردن کرد و تێیدا "بە تووندی سەرکۆنەی هێرشی تیرۆریستیی" رۆژی هەینی بۆسەر کڵێسایەکی ئوردن کرد.
بارەگای بارزانی دەڵێت، "رۆژی هەینی 23ی تشرینی یەکەمی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی لە نامەیەکی هاوخەمی دا بۆ شا عەبدوڵڵای دووەم، پاشای ئوردن، بە تووندی ئیدانەی هێرشی تیرۆریستیی رۆژی هەینی بۆ سەر کڵێسایەک لە پارێزگای کەرەکی ئوردن کرد و پرسە و سەرەخۆشیی خۆی گەیاندە پاشا و گەلی ئوردن و کەسوکاری قوربانیانی ئەو رووداوە تیرۆریستییە."
ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی هەینی 23-10-2026، لە ئەنجامی تەقەکردنی چەند چەکدارێک لەنێو کەنیسەیەک لە پارێزگای کەرەکی باشووری ئوردن، 7 کەس کوژران و 34 کەسی دیکەش بریندار بوون.




