رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات و دەڵێت، باجی هێرشکردنە سەر دوورگەی قیشم دەدەن؛ ئاماژە بەوەش دەکات: ''ئەوان راهاتوون زللەیەی گۆڕەپانی جەنگ بە رشتنی خوێنی خەڵکی بێتاوان قەرەبوو بکەنەوە.''
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 31-07-2026، محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە کاردانەوەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر دوورگەی قیشمی باشووری وڵاتەکە پەیامێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە: ''ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەموو رۆژێک دەستی خۆی بە تاوانێکی نوێ سوور دەکات''
محەممەدباقر قالیباف سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و گوتی: ''هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ماڵی هاووڵاتییانی سڤیل لە دوورگەی قیشم، درێژکراوەی تاوانەکانی میناب و لامەردە''.
لە بەشێکی پەیامەکەیدا سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بە ''سەرکەوتن''ـی وڵاتەکەی دەکات لە جەنگ لەگەڵ ئەمریکادا و دەڵێت: ''ئەوان راهاتوون ئەو زللـەیەی لە گۆڕەپانی جەنگدا بەریان دەکەوێت، بە رشتنی خوێنی خەڵکی بێتاوان قەرەبووی بکەنەوە''.
قالیباف هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی هێرشەکەی سەر دوورگەی قیشمی لە ئەمریکا کرد کە تێیدا سێ کەس کوژران و گوتی: ''باجەکەی دەدەن.''
بەرەبەیانی دوێنێ پێنجشەممە، میدیای فەرمیی ئێران پشتڕاستی کردەوە، سوپای ئەمریکا هێرشی کردووەتە سەر دوورگەی قیشمی سەر بە پارێزگای هورمزگان و لانیکەم دەنگی سێ تەقینەوەی بەهێز لە دوورگەکە بیستراوە.
بەگوتەی ئەحمەد نەفیسی، جێگری پارێزگاری هورمزگان، ەند مووشەکێک بەر شوێنێکی نیشتەجێبوون لە گەرەکی (چاه تەنگو) لە دوورگەکە کەوتوون.
زانکۆی پزیشکیی پارێزگای هورمزگانیش لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر شوێنێکی نیشتەجێبوون لە دوورگەی قیشم، سێ کەس کوژراون و دوو



