رووداو دیجیتاڵ
میدیای فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، هێرش کراوەتە سەر شوێنێک لە ناوچەی سنووریی شاری پیرانشار لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
رۆژی چوارشەممە، 29ـی تەممووزی 2026، میدیای فەرمیی ئێران رایگەیاند، هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر شوێنێک لە سنووری پیرانشار. هەروەها دەشڵێت کە هێرشەکە لەلایەن هێزی ئاسمانیی ئەمریکاوە کراوە.
تاوەکو ئێستا ئێران هیچ زانیارییەکی لەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکانی ئەو هێرشە و وردەکاریی زیاتری بڵاونەکردووەتەوە.
لە 13ـی تەممووزی 2026، هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران دەستیپێکردووە و هێرشەکان 13 رۆژ بەردەوامبوون. لە 24-07-2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەشێوەیەکی کاتی هێرشەکانی سەر ئێران رادەگرێت.


.webp&w=3840&q=75)
