رووداو دیجیتاڵ
بارە دەرمانەکەی کەشتیی تووسکا کە لە لەلایەن هێزی دەریایی ئەمریکاوە دەستی بەسەردا گیرابوو، ئازاد کرا.
میدیای ئێران ئەمڕۆ 28ی تەممووزی 2026 رایگەیاند، دوای بەدواداچوونی مانگی سوور لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان، باری کەشتی ئێرانیی تووسکا، کە لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا لەلایەن هێزی دەریایی ئەمریکاوە دەستی بەسەردا گیرابوو ئازادکرا و گەڕێندرایەوە بۆ ئێران.
هەر بەپێیی میدیای ئێران، باری ئەم کەشتییە دەرمان بووە و ئەم بارە دەرمانییە کە پێداویستییەکانی 44 هەزار نەخۆشی دیالیز دابین دەکات، دوێنێ گەیشتەوە نێو خاکی ئێران.
رۆژی 19-04-2026، کەشتیی "تووسکا" لە نزیک کەناراوەکانی ئێران لە دەریای عومان، لەلایەن هێزی دەریایی ئەمریکاوە دەستی بەسەردا گیرا و 22 کەس لە ستافی کەشتییەکەش دەستبەسەرکران و دواتر گوازرابوونەوە بۆ ئیسلامئابادی پاکستان. دواتر لە 4-05-2026 ستافی کەشتییەکە رەوانەی ئێران کرانەوە.
.jpg&w=3840&q=75)

