حوسێن موحیبی، گوتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران رایدەگەیێنێت، ژمارەی کوژراوانی سوپای ئەمریکا دوای پێشێلکردنی رێککەوتننامەکە، لە 200 کەس تێپەڕی کردووە. موحیبی ئاماژەی بەوە کرد، ئەو ئامارانەی واشنتن لەبارەی قوربانییەکانیانەوە بڵاویان دەکاتەوە "درۆیەکی پەتییە" و تەنیا لە ئۆپەراسیۆنی (نەسر 2)دا، زیاتر لە 200 سەربازی ئەمریکا کوژراون. گوتیشی: "ژمارەی بریندارەکانیان زۆر لەو ژمارە زیاترە." گوتەبێژی سوپای پاسداران، لە راگەیێندراوەکەیدا کە ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە دەشڵێ، "ئێستا ململانێکان گەیشتوونەتە لووتکە و چیدیکە بوار بۆ شاردنەوەی راستییەکان نەماوە." ئەو هۆشداریی دا کە هەر جۆرە گوشارێکی نوێ بۆ سەر ئێران، وەڵامی تووندتری لێ دەکەوێتەوە. حوسێن کرمانپوور، بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماری تایبەت بە زیانی گیانیی هێرشەکانی ئەمریکای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە 27-06-2026ـەوە تاوەکو کاژێر 24ی تەممووز، 59 کەس لە هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر وڵاتەکە کوژراون و 666 کەسیش بریندار بوون.