رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا رایگەیاند، پێشێلکردنی بەردەوامی بەڵێنەکان لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە (کە بە "شەیتانی گەورە" وەسفی کردووە) بەرامبەر بەو لێکتێگەیشتنەی لە نێوان سەرۆککۆمارانی ئێران و ئەمریکا واژۆ کرابوو، جارێکی دیکە ئەو راستییەی بۆ هەمووان سەلماند کە واژۆی سەرۆکی ئەمریکا چەندە بێبایەخ و بێبڕشتە. ئەمڕۆ شەممە، موجتەبا خامنەیی رایگەیاند، "زۆرداری، خۆسەپێنی و دڕندەیی، بەشێکی دانەبڕاون لە سیاسەتی ئەمریکا. ئەمڕۆ ئەمریکا جارێکی دیکە دەمامکی لەسەر دەموچاوی لادا تاوەکو ئەم ئەزموونە تاڵەی تاوان و پەیمانشکێنی، ببێتە بەڵگەیەکی دیکەی بەهێز لەسەر درۆزنی، نەبوونی لۆژیک و پیسبوونی واشنتن." لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا هاتووە، "ئێستا کە ئەمریکای دووژمن بەدوای هەڵگیرساندنی جەنگ و سەپاندنی تێچووی قورستر و بێئابڕوویی زیاترەوەیە، دەبێ ئەوە بزانێت کە گەلی ئێران و بەرەی مقاومە وانەی لەبیرنەکراویان پێیە." رێبەری ئێران ئاماژەی بەوەش کرد، "ئازایەتیی جەنگاوەران و بوێریی خەڵکی ناوچەکانی باشووری وڵات لەم رۆژانەدا، نموونەی ئەو وانانەن و چیدیکە تاران بەڵێنە بێکردارەکانی ئەمریکا قبووڵ ناکات تاوەکو دۆخەکە بگەیێندرێتەوە لووتکەی سەقامگیری."
ئێران18-07-2026موجتەبا خامەنەیی سوپاسی عێراقییەکان دەکات؛ "بەشدارییە ملیۆنییەکە هاوکێشەکانی ناوچەکەی گۆڕی"