رووداو دیجیتاڵ
رۆژی یەکشەممە 12ی تەممووزی 2026 حکومەتی قەتەر هەواڵی کۆچی دوایی شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی، میری پێشووی وڵاتەکەی لە تەمەنی 74 ساڵیدا راگەیاند، کە لە ساڵی 1995 تاوەکو 2013 سەرکردایەتیی قەتەری کردووە.
نووسینگەی میری قەتەر (دیوانی ئەمیری) رایگەیاند، "بە دڵێکی پڕ لە باوەڕ بە قەزا و قەدەری خودا، (دیوانی ئەمیری) ماتەمینی بۆ ئەم لەدەستدانە گەورەیەی نەتەوەکەمان رادەگەیێنێت، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی، میری باوک."
شێخ حەمەد وەک یەکێک لە ئەندازیارە سەرەکییەکانی بنیاتنانی قەتەری نوێ و مۆدێرن سەیر دەکرێت و لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەودا، وڵاتەکە گەشەسەندنێکی زۆر خێرای ئابووریی بەخۆیەوە بینی.
هەروەها هەر لە سەردەمی فەرمانڕەواییەکەیدا، تۆڕی میدیایی نێودەوڵەتیی (ئەلجەزیرە) لە ساڵی 1996 بەپێی بڕیارێکی فەرمیی میر دامەزرا و پەخشی دەستپێکرد.


.png&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)