رووداو دیجیتاڵ
دوو پاسی زیارەتکاران لە نزیک مەشهەدی ئێران پێکیاندادا، کە سەرنشینانی یەکێک لە پاسەکان عێراقی بوون. جێگری بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سەبزەوار دەڵێت، لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی رێبەری پێشووی وڵاتەکەی دەگەڕانەوە و 12 عێراقی لە رووداوەکەدا بریندار بوون.
رووداوەکە کاژێر 20:14 خولەکی شەوی هەینی 10-07-2026 لە سەبزەواری پارێزگای خوڕاسانی رەزەویی ئێران روویداوە. موسلیم فائیق نیا، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سەبزەوار رایگەیاند، دوو پاسی گەورە پێکیانداداوە، کە یەکێکیان هەڵگری زیارەتکارە عێراقییەکان بووە.
بە گوتەی موسلیم فائیق نیا، لە رووداوەکەدا 12 عێراقی بریندار بوون کە دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی، گەیێندراوەنەتە نەخۆشخانەیەکی شارەکە.
وەک بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سەبزەوار دەڵێت، عێراقییەکان لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی ئێرانەوە بەرەو دەروازەی سنووریی میهران دەچوون.
موسلیم فائیق نیا ئاماژەی بەوەشکرد، تەندروستیی بریندارەکان جێگیرە، بەڵام دووانیان لە نەخۆشخانە هێڵدراونەتەوە.
دوای 131 رۆژ لە کوژرانی، بەرەبەیانی رۆژی هەینی 10-06-2026، عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی ئێران لە مەزارگەی ئیمام رەزا لە مەشهەد بەخاکسپێردرا کە ژمارەیەکی زۆر لە شیعەکانی عێراقیش لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنیدا بەشدار بوون.



