رووداو دیجیتاڵ بەپێی تازەترین راپۆرتی ناوەندی ئاماری ئێران، رێژەی هەڵاوسانی خاڵ بۆ خاڵ لە مانگی خەرماناندا (23ی ئاب تاوەکو 22ی ئەیلوول) گەیشتووەتە 89.8%، ئەمەش بەراورد بە مانگی پێشووتر بە رێژەی 0.8% زیادی کردووە. ئەم امارانەش لە کاتێکدان کە بانک ناوەندیی ئەو وڵاتە پێشبینییەکی تەواو جیاوازی بڵاوکردبووەوە. بەپێی ئەو ئامارانەی ناوەندی ئاماری ئێران بڵاوی کردووەتەوە، خەرجی سەبەتەی خۆراکی مانگانەی خێزانێکی ئێرانی لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵدا نزیکەی 90% لەچاو خەرمانانی ساڵی رابردوو بەرزبووەتەوە. ئەم ئامارە نوێیەی ناوەندی ئامار لە کاتێکدایە کە سەرەتای ئەم هەفتەیە، عەبدولناسر هیمەتی، پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئێران بانگەشەی دابەزینی رێژەی هەڵاوسانی کردبوو و رایگەیاندبوو کە هەڵاوسان لە مانگی گەلاوێژدا 84.4% بووە، بەڵام لە مانگی خەرماناندا بۆ 83.8% دابەزیوە. رۆژنامەی دنیای ئیقتسادی ئێران لەبارەی هۆکاری ئەم جیاوازییە گەورەیەی نێوان ئامارەکان ئاماژەی بەوە کردووە، راپۆرتەکانی بانکی ناوەندی زیاتر تیشک دەخەنە سەر ناوچە شارییەکان و سەبەتەیەکی بچووکتری کەلوپەل و خزمەتگوزارییەکان، لە کاتێکدا ناوەندی ئاماری ئێران سەبەتەیەکی فرەجۆرتر و بەرفراوانتر بۆ هەژمارکردنی رێژەی هەڵاوسان بەکاردێنێت.
ئێران30-09-2026وەزیری رێگەوبانی ئێران: بەمزووانە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تاران و نەجەف دەستپێدەکەنەوە