رووداو دیجیتاڵ جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیمارات بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران کرد و "جەختی لە پابەندبوونی تەواو بە بەندەکانی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان واشنتن و تاران کردەوە." رۆژی هەینی، 26ـی حوزەیرانی 2026، عەبدوڵڵا زاید ئال نەهیان، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئیمارات، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پێگەیشت. بە گوێرەی راگەیێندراوێکی حکومەتی ئیمارات، بارودۆخی گشتیی ناوچەکە و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە هەرێمییەکان تاوتوێ کران؛ ئەمەش دوای گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران و واژۆکردنی لەلایەن هەردوو وڵاتەوە. بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، عەبدوڵڵا زاید ئال نەهیان، لە کاتی پەیوەندییەکەدا "جەختی لە گرنگیی پابەندبوونی تەواو بە بەندەکانی رێککەوتنەکە کردەوە، بە شێوازێک کە گەرەنتییی راگرتنی دەستبەجێ و گشتگیری کارە دووژمنکارییەکان لە ناوچەکەدا بکات، لەگەڵ رێزگرتن لە سەروەریی دەوڵەتان و بنەماکانی دراوسێیەتیی باش." عەبدوڵڵا زاید ئال نەهیان، جەختی لە "پابەندبوونی تووند بە یاسا نێودەوڵەتییەکان، پاراستنی رێڕۆوە دەریاییەکان و ئازادیی گەشتیاریی دەریایی نێودەوڵەتی کردەوە، بە گواستنەوەی بێبەربەستی کەشتییەکان لە تەنگەی هورمزیشەوە. هیوایشی خواست کە دانوستاندنە بەردەوامەکان بگەنە ئەنجامی ئەرێنی کە ببنە هۆی بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیریی بەردەوام لە ناوچەکەدا." جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ئیمارات ئاماژەی بەوەش کرد، دیپلۆماسییەتی جیدی و دیالۆگی بەرپرسیارانە، باشترین رێگەن بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم تەنگژە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان، بە شێوازێک کە هیوا و خواستەکانی گەلان بۆ گەشەسەندن و ئاوەدانی بەدیبهێنێت.
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست26-06-2026رێکخراوی نێودەوڵەتیی دەریاوانی: 150 کەشتی و 4000 دەریاوانمان لە تەنگەی هورمز رزگار کرد
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست26-06-2026وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بۆ ئیسماعیل قائانی: پێدەچێت رۆڵی سیخوڕ و ناپاکیکارت زیاتر لێ بووەشێتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست26-06-2026قەرارگەی خاتەمولئەنبیا: ئێران چاوپۆشی لە بچووکترین هەڕەشە دژ بە خۆی ناکات