Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بەنزینخانەیەک لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بەنزینخانەیەک لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان28-05-2026

لە هەولێر نرخی بەنزینی نۆرماڵ بەرزبووەوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

سۆران حوسێن

رۆژی بڵاوکردنەوە

28-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

هاتووچۆ لە دەروازەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران ئاسایی دەبێتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان28-05-2026

هاتووچۆ لە دەروازەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران ئاسایی دەبێتەوە

ئاسایشی هەولێر ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکرد شوختی لە چەند ئۆتۆمبێلێک کرد
هەواڵە ناوخۆییەکان27-05-2026

ئاسایشی هەولێر ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکرد شوختی لە چەند ئۆتۆمبێلێک کرد

گەشتیارێکی عەرەب لە دەریاچەی دووکان خنکا
هەواڵە ناوخۆییەکان27-05-2026

گەشتیارێکی عەرەب لە دەریاچەی دووکان خنکا


رووداو دیجیتاڵ

نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە شاری هەولێر بەرزبووەتەوە. بەرپرسێک دەڵێت، سبەی دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری دەستپێدەکاتەوە.

ئەمڕۆ نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە شاری هەولێر بە نزیکەی 950 دینارە، لەکاتێکدا رۆژێک پێش جەژن 900 بۆ 915 دینار بوو.

جەنگی مەجید، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و مەترسیی دەستپێکردنەوەی جەنگ، نادڵنیایی دروستکردووە و کاریگەریی لەسەر نرخی بەنزین هەبووە".

لە شاری هەولێر رۆژانە بەنزینی حکومی دابەش دەکرێ، کە لیتری بە 750 دینارە، بەڵام بەهۆی جەژنەوە دوو رۆژە دابەشکردنی ئەو بەنزینە راگیراوە.

جەنگی مەجید گوتی: "ئەمڕۆ پاڵاوگەکانی سووتەمەنی دەستبەکار دەکەنەوە و سبەی بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێ".

نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە سلێمانی و هەڵەبجە لیتری 950 دینارە و هاوشێوەی هەولێرە. لە دهۆک لیتری بەنزینی نۆرماڵ 925 دینارە.

سەرۆکی ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر لەبارەی نرخی گازی ماڵان (LPG)یەوە گوتی: "چەند رۆژێک لیتری بە 1075 دینارە و جێگیرە".