Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێکی شاری دهۆک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دیمەنێکی شاری دهۆک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان27-05-2026

یادی 57 ساڵەی بەپارێزگابوونی دهۆکە؛ بۆچی ئەم ساڵ هیچ کەرنەڤاڵێک بەڕێوەناچێت؟

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

سۆلین حەمەدەمین

رۆژی بڵاوکردنەوە

27-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئاژەڵی قوربانی لەسەر شەقامەکان دەستپێکرد
هەواڵە ناوخۆییەکان27-05-2026

شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئاژەڵی قوربانی لەسەر شەقامەکان دەستپێکرد

بەڕێوەبەری چاکسازییەکان بۆ رووداو: بۆ جەژن 15 سزادراو گەڕاونەتەوە نێو خێزانەکانیان
هەواڵە ناوخۆییەکان27-05-2026

بەڕێوەبەری چاکسازییەکان بۆ رووداو: بۆ جەژن 15 سزادراو گەڕاونەتەوە نێو خێزانەکانیان

لە قەڵادزێ لەکاتی ئامادەکردنی نانی جەژن ماڵێک سووتا و گەنجێک بریندار بوو
هەواڵە ناوخۆییەکان27-05-2026

لە قەڵادزێ لەکاتی ئامادەکردنی نانی جەژن ماڵێک سووتا و گەنجێک بریندار بوو

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری دهۆک رایگەیاند، ئەم ساڵ هیچ ئاهەنگ و کەرنەڤاڵێک بۆ یادی بەپارێزگابوونی شارەکە ساز ناکرێت، "گرژییەکانی ناوچەکە و جەنگ هۆکاری سەرەکین."

رۆژی چوارشەممە 27ی ئایاری 2026 حەسەن فەتاح، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، "ئەم ساڵ بەهۆی دۆخی ئەمنیی ناوچەکە و گرژییەکانی نێوان ئێران، ئیسرائیل و ئەمریکا، نەمانتوانی وەک حکومەت ئامادەکاری بکەین، بۆیە ئەم ساڵ هیچ ئاهەنگ و کەرنەڤاڵێک بۆ یادی بە پارێزگابوونی دهۆک بەڕێوەناچێت."

گوتەبێژی رۆشنبیریی دهۆک گوتی، بەهۆی ناڕوونیی دۆخی ئەمنییەوە نەیانتوانیوە بەرنامەی بۆ دابنێن و گوتیشی، "دوای ئارامبوونەوەی دۆخەکەش، کاتێکی کەممان لەبەردەستدا بوو، نەماندەتوانی لەو ماوە کورتەدا شتێکی شایستە و بە کوالێتییەکی بەرز وەک ساڵانی رابردوو ئامادە بکەین، چونکە ئێمە ئامانجمانە ساڵ لەدوای ساڵ باشتری بکەین."

هۆکارێکی دیکەی سازنەکردنی ئەم کەرنەڤاڵە، هاوکاتبوونیەتی لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا. حەسەن فەتاح لەو بارەیەوە دەڵێت، "لەو رۆژەدا خەڵک زیاتر خەریکی قوربانیکردن و نەریتە کۆمەڵایەتییەکانە، بەڵام هۆکاری سەرەکی دۆخی ئەمنی بوو."

پار کەرنەڤاڵی یادی بەپارێزگابوونی دهۆک بە بەشداریی سەرجەم دامودەزگاکانی قەزا و ناحیەکان بەڕێوەچوو، کە تێیدا نزیکەی 170 هەزار کەس ئامادە بوون.

لە 27ی ئایاری 1969 دهۆک بووە پارێزگا، ژمارەی دانیشتووانەکەی زیاتر لە ملیۆنێک و 600 هەزار کەسە، کورد، کلدانی، ئاشووری و ئەرمەنی لەو پارێزگایە دەژین، زۆرجار وەک "مۆزاییکی پێکەوەژیان" ناودەبرێت.

لە پارێزگای دهۆک 7 قەزا هەن، قەزاکانی دهۆک، زاخۆ، ئاکرێ، ئامێدی، سێمێل، شێخان و بەردەڕەش.