رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر بڕیاری دا بەهۆی هاتنی وەرزی گەرماوە، گواستنەوەی گازی شل (LPG) بە رۆژ قەدەخە بکات و جەخت دەکاتەوە، هەر کەسێک پابەند نەبێت "رێکای یاسایی" بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
رۆژی سێشەممە 26ی ئایاری 2026، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری شوفێری ئەو ئۆتۆمبێلانە دەکەینەوە کە کاری گواستنەوەی گازی LPG دەکەن، بەپێی رێنمایی ژمارە 1ی ساڵی 2020ی وەزارەتی ناوخۆ، مادەی 4، بڕیار دراوە لە 1-6-2026 تاوەکو 1-10-2026 گواستنەوەی گاز بە رۆژ قەدەخە بکرێت.
هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، "ئەم بڕیارە بەهۆی دەستپێکردنی وەرزی گەرما و لە پێناو پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتییان و دووربوونە لە هەر رووداوێکی نەخوازراو کە رەنگە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە رووبدەن."
لە راگەیێندراوەکدا هاتووە، "هەر ئۆتۆمبێلێک لەو ماوەیەدا و لە کاتی رۆژدا کاری گواستنەوەی گاز بکات، رووبەڕووی رێکای یاسایی دەبێتەوە."
