Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەواڵە ناوخۆییەکان15-05-2026

لە سنووری قەزای دووکان کوڕ و باوکێک بە هەورەبرووسکە گیانیان لەدەستدا

0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەبوبەکر ئیسماعیل

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

ئەبوبەکر ئیسماعیل

رۆژی بڵاوکردنەوە

15-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەڕێوەبەری چاکسازییەکان بۆ رووداو: بۆ جەژن 15 سزادراو گەڕاونەتەوە نێو خێزانەکانیان
هەواڵە ناوخۆییەکان27-05-2026

بەڕێوەبەری چاکسازییەکان بۆ رووداو: بۆ جەژن 15 سزادراو گەڕاونەتەوە نێو خێزانەکانیان

لە قەڵادزێ لەکاتی ئامادەکردنی نانی جەژن ماڵێک سووتا و گەنجێک بریندار بوو
هەواڵە ناوخۆییەکان27-05-2026

لە قەڵادزێ لەکاتی ئامادەکردنی نانی جەژن ماڵێک سووتا و گەنجێک بریندار بوو

لە کەرکووک دابەشکردنی بەنزین بە کۆبۆن دەستیپێکردەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان26-05-2026

لە کەرکووک دابەشکردنی بەنزین بە کۆبۆن دەستیپێکردەوە

رووداو دیجیتاڵ 

لە گوندی سەرسیان لە سنووری قەزای دووکان ماڵباتێک هەورەبرووسکە لێیان دەدات و کوڕ و باوکێک گیان لەدەستدەدەن و دایک و کوڕێکی دیکەیان بریندار بوون.



ئەبوبەکر ئیسماعیل، پەیامنێری رووداو لە بەردەم نەخۆشخانەی رانیەوە گوتی: "ئەو ماڵباتە خەڵکی قەزای حاجیاوان، بەڵام گەڕاونەتەوە بۆ گوندەکەیان لە سنووری دووکان، لەوێ هەورەبرووسکە لێی داون."

ماڵباتەکە چوار کەسن، هەموویان بە برینداری گەیێندرابوونە نەخۆشخانەی رانیە، بەڵام باوک و کوڕەکە لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو کە لە فریاکەوتنی رانیە وەری گرتووە، "بریندارەکان تەندروستییان ناجێگیرە."

لەبارەی ناسنامەی ئەو کوڕ و باوکەی گیانیان لەدەستداوە، ئەبوبەکر ئیسماعیل گوتی: باوکەکە ناوی محەممەد خدر بووە، کوڕەکەشی ناوی ئارێز بووە.

یەکێک لە کەسوکاری ئەو ماڵباتە قسەی بۆ رووداو کرد و باسی لەوەکرد: "بۆ گەشت و سەیران چوونەتەوە گوندەکەی خۆمان، بەڵام هەورەبرووسکە لێی داون. دووانیان گیانیان لەدەستداوە، تەندروستیی دوو بریندارەکە باشە."

بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو منداڵەکە تەمەنی 12 ساڵە و باوکەکە پیشەی پێشمەرگەیە.