رووداو دیجیتاڵ بەرێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان دەڵێ، هەر بریکارێکی خۆراک ژمارەی خێزانەکانی لە 40 سەر خێزان کەمتر بێت، بریکارنامەکەی لێ وەردەگیرێتەوە و خێزانەکان دابەشی سەر بریکارەکانی دیکە دەکرێن. رۆژی دووشەممە 16 ی تشرینی دووەمی 2026 نەوزاد شێخ کامیل، بەرێوەبەری گشتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لەسەر داوای وەزارەتی بازرگانیی عێراق، تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ مۆڵەت دراوەتە سەرجەم بریکارەکانی پسوولەی خۆراک و ئارد، ئەوانەی کەمتر لە 40 سەر خێزانیان لایە کە دەبێت خێزانی دیکە زیاد بکەن یان بریکارنامەیان لێ وەردەگیرێتەوە". لەبارەی ژمارەی ئەو بریکارانەی کەمتر لە 40 سەر خێزانیان لایە، بەرێوەبەری گشتی بازرگانی گوتی: "لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان، کەمتر لە 100 بریکار هەن کە نەیانتوانیوە ئەو ژمارە پێویستەی سەر خێزانیان لابێت؛ بۆیە تاوەکو کۆتایی ساڵ سەرجەم بریکارەکان رێکدەخرێنەوە". بەپێی ئامارەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 6 هەزار بریکاری دابەشکردنی خۆراک و زیاتر لە 3 هەزار بریکاری دابەشکردنی ئارد هەن.
هەواڵە ناوخۆییەکان16-11-2026وەزارەتی گواستنەوە: هیچ نووسراوێکمان لەبارەی راگرتنی تەلەگرامەوە بەدەست نەگەیشتووە
هەواڵە ناوخۆییەکان16-11-2026ژنێک لە هەولێر دەڵێ هاوژینەکەی جەڵتە لێی داوە و پێویستی بە مۆڵەتی پەروەردەیە بۆ هاوکاریکردنی
هەواڵە ناوخۆییەکان16-11-2026قوتابخانەیەکی سلێمانی بە ناچارکردنی منداڵ بۆ پارەدان تۆمەتبار دەکرێ و قوتابخانەکەش رەتی دەکاتەوە