رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک بارزانی پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی باوکی زینە دەشتی کرد؛ ئەو قوتابییەی دوێنێ لە ئاهەنگی دەرچوونی زانکۆی سەلاحەدین بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ هەینی 13ی تشرینی دووەمی 2026 سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا بۆ دەشتی عومەر عوسمان، باوکی قوتابیی کۆچکردوو، خەمباریی خۆی بە بیستنی هەواڵی گیانلەدەستدانی زینە دەربڕی و رایگەیاند: "بە بیستنی ئەو رووداوە دڵتەزێنە زۆر خەمبار بووم."
سەرۆک بارزانی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی باوک و خانەوادەی زینە و سەرجەم قوتابیانی کردووە و خۆی بە هاوبەشی خەمیان زانیوە.لە کۆتایی پەیامەکەشیدا نزای کردووە خودای مەزن سەبر و ئارامی بە خانەوادەکەی ببەخشێت و کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەڕێز کاک دەشتی عومەر عوسمان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (زیلان دەشتی)ـی جگەرگۆشەتانم بیست کە دوێنێ لە ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی سەلاحەدین، بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەست دا.
بە بیستنی ئەو رووداوە دڵتەزێنە زۆر خەمبار بووم. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادەکەتان و قوتابیانی ئازیز دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خودای مەزن سەبر و ئارامیتان پێ ببەخشێت و ڕۆحی پاکی زیلانی کچتان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
13ی تشرینی دووەمی 2026

