رووداو دیجیتاڵ سەرۆک بارزانی، بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکییەوە، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی محەممەدی حاجی مەحموود، سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرد و هاوخەمی بۆ خۆی و خانەوادەکەی دەبڕی. ئەمڕۆ هەینی، 13ـی تشرینی دووەمی 2026، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا کە ئاراستەی محەممەدی حاجی مەحموودی کردووە، رایگەیاندووە: "بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (ئامین حەسەن گەڵاڵی) دایکی بەڕێزتانم پێگەییشت." سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و خانەوادە و خزم و کەسوکاریان دەکات و دەڵێت: "هاوبەشی خەمتانم و لە خودای گەورە داواکارم رۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت." دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی: بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان بەڕێز، محەممەدی حاجی مەحموود سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (ئامین حەسەن گەڵاڵی) دایکی بەڕێزتانم پێگەییشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خانەوادە و خزم و کەسوکارتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. لە خودای گەورە داواکارم رۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت. انا للە و انا الیە راجعون مسعود بارزانی 13ی تشرینی دووەمی 2026
هەواڵە ناوخۆییەکان13-11-2026سەرۆک بارزانی بۆ باوکی زینە دەشتی: هاوبەشی خەمتانم و خودا ئارامیتان پێ ببەخشێت
هەواڵە ناوخۆییەکان13-11-2026باوکی زینە: خۆم جلوبەرگی کچەکەم ئامادە کرد بۆ ئەوەی لە ئاهەنگی دەرچوونیدا ماندوو نەبێت
هەواڵە ناوخۆییەکان13-11-2026نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادە و هاوڕێیانی رۆژنامەڤان فەرهاد محەممەد دەکات