رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی رۆژنامەڤان و سەرنووسەری گۆڤاری گوڵانەوە پرسەنامەیەک بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێت، "دڵسۆزانە خزمەتێکی بەرچاوی بە بواری رۆژنامەگەری کرد."
ئەمڕۆ هەینی 13-11-2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی فەرهاد محەممەد، رۆژنامەڤان و سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان بڵاوکردەوە و هاوخەمیی خۆی ئاراستەی خانەوادە و هاوکارانی کرد.
لە پرسەنامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "بۆ کۆچی دوایی رۆژنامەنووسی دیار و سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان، خوالێخۆشبوو فەرهاد محەممەد، سەرەخۆشی لە خێزان و کەسوکاری بەڕێزیان و تەواوی هاوکارانی دەکەم. هاوسۆز و هاوخەمیانم."
نێچیرڤان بارزانی ستایشی رۆڵی فەرهاد محەممەدی کردووە و دەڵێت: "خوالێخۆشبوو دڵسۆزانە خزمەتێکی بەرچاوی بە بواری رۆژنامەگەری کرد. لە خوای مەزن داواکارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت."
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
بۆ كۆچى دواييى ڕۆژنامه‌نووسى ديار و سه‌رنووسه‌رى گۆڤارى گوڵان، خوالێخۆشبوو فه‌رهاد محه‌مه‌د، سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان و ته‌واوى هاوكارانى ده‌كه‌م. هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.
خوالێخۆشبوو دڵسۆزانه خزمه‌تێكى به‌رچاوى به بوارى ڕۆژنامەگهرى كرد. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2026/11/13

