رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی کەشناسیی پارێزگای دهۆک، لە 24 کاژێری رابردوودا زۆرترین بڕی باران لە سنووری ناحیەی بجیل باریوە کە 63 ملیمەترە؛ هەروەها کەمترین بڕ لە زاخۆ باریوە کە 12.6 ملیمەتر بووە.
لە دوێنێوە شەپۆلێکی بارانبارین باشووری کوردستانی گرتووەتەوە. زۆرترین بڕ لە مەودای کورتدا لە شاری هەولێر باری و زیانی گیانی و مادیی لێکەوتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە کەشناسیی پارێزگای دهۆک ئاماری بارانبارینی 24 کاژێری رابردووی بڵاوکردەوە کە بەمشێوەیەیە:
بجیل: 63 ملیمەتر
ئامێدی: 43 ملیمەتر
ئەتریش: 43 ملیمەتر
کانی ماسی: 40 ملیمەتر
سەرسنگ: 40 ملیمەتر
دینارتە: 37.6 ملیمەتر
دێرەلووک: 37 ملیمەتر
گردەسین: 37 ملیمەتر
شیلادزێ: 36 ملیمەتر
بامەرنێ: 34 ملیمەتر
زاویتە: 33 ملیمەتر
شێخان: 31.8 ملیمەتر
باتێل: 31 ملیمەتر
مانگێش: 31 ملیمەتر
سێمێل: 29.7 ملیمەتر
قەسرۆک: 29 ملیمەتر
دهۆک: 21.4 ملیمەتر
چەمانکێ: 21 ملیمەتر
باتیفا: 20 ملیمەتر
باعەدرێ: 20 ملیمەتر
فەیدیێ: 18 ملیمەتر
ئاکرێ: 16.8 ملیمەتر
دەرکار: 16.3 ملیمەتر
بەردەڕەش: 13.2 ملیمەتر
زاخۆ: 12.6 ملیمەتر
.jpeg&w=3840&q=75)


