رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی سویسرا لە عێراق کرد و خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان دووپات کردەوە.
بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 28ـی ئەیلوولی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ پیتەر نێڵسۆن، باڵیۆزی نوێی سویسرا لە عێراق، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێ کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
لە دیدارەکەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتیوانییەکانی سویسرای بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و خواستی هەولێریشی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتە دەربڕی.
لای خۆیەوە، باڵیۆزی نوێی سویسرا خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە عێراق نیشان دا و جەختی لە خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و فراوانکردنی هاوکارییە هاوبەشەکانی نێوانیان کردەوە.
تاوتوێکردنی دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان، لەگەڵ دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی نێوان نێچیرڤان بارزانی و پیتەر نێڵسۆن بوو.



