رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان بەشداری لە پرسەی شێخ عەبدولواحید بارزانیدا کرد و دەڵێ، هیچ بابەتێکی سیاسی باس نەکراوە، تەنیا بۆ پرسە و سەرەخۆشی رۆشتوون.
رۆژی دووشەممە، 7ـی ئەیلوولی 2026، کوردەوان جەمال، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بۆ گەیاندنی پەیامی سەرەخۆشی و وەک نوێنەری شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ، بەشدارییان لە پرسەی شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی لە پیرمام کردووە.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوە کرد، چوونەکەیان تەنیا بۆ پرسە و سەرەخۆشی بووە و لە پەراوێزی ئەو بەشدارییەدا هیچ کۆبوونەوە یان بابەتێکی سیاسی باس نەکراوە و رووینەداوە.
رۆژی هەینی 4ی ئەیلوولی 2026، شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.



.webp&w=3840&q=75)
.png&w=3840&q=75)