رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکی لە وێستگەی کەورگۆسک لە پارێزگای هەولێر، پچڕانی کاتیی کارەبا لە چەند ناوچەیەک روویداوە. (پڕۆژەی رووناکی) ئاماژە بەوە دەکات کە تیمەکان سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن.
رۆژی چوارشەممە، 2ـی ئەیلوولی 2026، (پڕۆژەی رووناکی) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە وێستگەی کەورگۆسک، بۆ ماوەیەکی کاتی کارەبای چەند ناوچەیەک بڕاوە و کێشەی تەکنیکی بۆ دابەشکردنی وزە دروستبووە.
(پڕۆژەی رووناکی) دەڵێ، تیمەکانیان لە شوێنی رووداوەکەن و ئێستا خەریکی چاککردنەوەن؛ باسی لەوەشکرد:"پێشبینی دەکرێ لە چەند کاژێری داهاتوودا کێشەکە بە تەواوی چارەسەر بکرێ و کارەبای ئەو ناوچانە بگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی".
(پرۆژەی رووناکی) لە تشرینی دووەمی ساڵی 2024 لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە راگەیێندرا. ئامانجی حکومەت ئەوەیە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026، کارەبای 24 کاژێری بۆ هەموو ماڵ و شوێنە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکات.


.webp&w=3840&q=75)
